بووکەکەی پەنادیواری، هەموو ڕۆژێ بەتاڵی، بەشەو ناوماڵ ئەماڵی.
بووکی پەنادیوار: مەبەست لە بووکی ماڵێکە کە بەزۆر درابێت بەشوو، هەروەها مێردەکەی خۆشناوێت و ئارەزوودەکات، لێی دووربێت، بۆیە ئەو جۆرە ئافرەتانە کارەکانی ڕۆژیان ئەنجامنادەن و لەبن دیواری ژوورەکانیاندا دادەنیشن، هەموو ئیشەکان دەخەنە شەو بۆ ئەوەی لە مێردەکانیان نزیک نەبنەوە.[1]