ناونیشانی بابەت: کەڕووی گوێ
ئامادەکردن: د. #دیلان عارف عەلی#
کەڕووی گوێ چییە؟ ئایا مەترسیدارە؟ نیشانەکانی چین؟
کەڕووی گوێ یەکێکە لەو جۆرە هەوکردنانەی کە تووشی گوێ دەبێت بەهۆی بوونی چەند جۆرێک لە کەڕووەوە کە باوترینیان (Aspergillus، Candida)
- حاڵەتەکە زیاتر لە ناوچە گەرم و شێدارەکاندا بەربڵاوە، ئەم هەوکردنە عادەتەن لە بەشی دەرەوەی کەناڵی گوێدا درووستەبن ، هەندێک جاریش گوێی ناوەڕاست دەگرێتەوە.
$هەندێک هۆکار هەن کە ڕێخۆشکەرن بۆ تووشبوون بە حاڵەتەکە وەک:-$
1- بەکارهێنانی بەردەوامی دەرمانی ستیرۆیدەکان و دژەبەکتریاکان بەشێوەی قەترە بۆ گوێ.
2- ئەو کەسانەی کە بەرگری لەشیان لاوازە.
3- ئەو کەسانەی کە بەردەوام مەلە دەکەن و ئاودەچێتە گوێیەکانی.
4- برینداربوونی کەناڵی گوێ بەهۆی گوێپاکەرەوەوە.
5- ئەو کەسانەی کە سەماعەی پزیشکی بەکارەهێنن بەتایبەت گەر خاوێن نەکرێتەوە.
$نیشانەکان:-$
1- ئازار و خورانی گوێ.
2- کەمبوونەوەی هەستی بیستن و زرنگانەوە گوێ.
3- بوونی دەردراوی گوێ.
4- سەرئێشەی توند و هەستکردن بە سووتانەوەی گوێ.
- بۆ چارەسەری حاڵەتە سەرەتا دەست دەست دەکەین بە پارکردنەوەی کەناڵی گوێ لەو پێکهاتانەی کە کە درووست بوون بەهۆی هەوکردنەکەوە.
- پاشان لە ڕێگای دەرمانی تایبەتەوە چارەسەری حاڵەتەکە دەکەین. [1]