ناونیشانی بابەت: گیربوونی تەنی نامۆ لە لووتدا
ئامادەکردن: د. #دیلان عارف عەلی#
ئەم حاڵەتە بریتییە لە چوونی تەنێکی نامۆ بۆناو لووت کەتێیدا گیردەبێت، کە زیاتر لەناو منداڵانی خوار تەمەن 5 ساڵ باوە.
$ئەو مادە نامۆیانەی کە بەزۆری لە لووتی منداڵدا گیردەبن ئەمانەن:-$
1- ئەو کەلوپەل و یاریە بچوکانەی منداڵ یاری پێدەکەن.
2- لاستیکی خەت کوژێنەوە.
3- قوڕی سناعی.
4- بەردی بچووک.
5- کلێنس.
6- خواردن وەک (نۆک و فاسۆڵیا و بەزالیا)
7- پیلی بچووک وەک پیلی کاتژمێری دەستی.
- بە گشتی کاتێک منداڵ مادەیەک دەکاتە لوتیەوەو گیردەبێت هەستی پێدەکرێت لەلایەن کەسانی دەوروبەرییەوە، بەڵام گەر مادەکە نەبینرا لە لووتا ئەکرێ هەندێک نیشانەی هەبێت وەک:-
- بوونی دەردراو لەو لایەی لووت کە مادەکەی تێدا قەتیس بوە ، دەردراوەکە ئەکرێت ڕوون بێت یا ڕەساسی یا خوێناوی، ئەگەر دەردراوەکە بۆنی ناخۆش بێت ئەگەری هەیە نیشانەبێت بۆ هەوکردن.
- منداڵەکە بە قوورسی هەناسە دەدات لەو لایەیی لووت کە مادەکەی تێدایە.
- کاتێ هەستت کرد منداڵەکە مادەیەک لە لووتیا گیربووە هەرگیز نابێت بشڵەژێیت چونکە لەوانەیە منداڵەکە بترسێت و وابکات مادەکە زیاتر بچێتە قوڵایی لووتەوە.
- پێویستە منداڵەکە فێربکەیت کە لە ڕێگای لووتەوە هەناسە نەدات چونکە ئەکرێ زیاتر مادەکە بڕواتە سەرەوە.
- بەهیچ شێوەیەک هەوڵمەدە بە گوێ پاکەرەوە یاخود مووکێش یا بە پەنجە مادەکە بێنیتەوە دەرەوە چونکە ئەکرێت زیاتر حاڵەتەکە قوورس ببێت.
- لەکاتی چونەناوەوەی تەنی نامۆ بۆناو لووت ئەگەر نەهاتە دەرەوە پێویستە بە زووترین کات سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت بۆ دەرهێنانی مادەکە بە ئامێری تایبەت و ورد.
- ئەگەر گومان کرا کەسەکە یاخود منداڵەکە پیلی کاتژمێر چۆتە لووتیەوە پێویستە بە زووترین کات سەردانی بەشی فریاکەوتن بکرێت. [1]