ناونیشانی بابەت: حاڵەتی قووتدانی بەزەحمەت چییە؟
ئامادەکردن: د. #دیلان عارف عەلی#
بریتییە لە حاڵەتێکی بێزارکەر کە کەسەکە ناتوانێک خواردن و خواردنەوە بە باشی قوتبدات ، هەر لە دەمەوە تا دەگاتە گەدە.
- ئەم حاڵەتە ئەکرێت ئازاربەخش بێت، لەهەندێ کاتدا قووتدانی خواردن بۆ کەسەکە دەبێت بە کارێکی یەجگار زەحمەت.
- هەندێجار بەهۆی باش نەجوینی خواردنەوە ئەم حاڵەتە درووستەبێت ئەوە ئاساییە بەس ئەگەر بەبەردەوامی کەسەکە بەم شێوەیە بوو ئەکرێت مەترسیدار بێت و پێویستی بە چارەسەرە.
$نیشانەکانی:-$
1- بوونی ئازار لەکاتی قوتداندا.
2- نەتوانینی قوتدانی خواردن.
3- گیربوونی خواردن لە قوڕگدا یا سنگ.
4- دڵەکزەی بەردەوام.
5- هاتنەخوارەوەی لیک.
6- دابەزینی کێشی لەش.
7- گەڕانەوەی خواردن و تڕشی گەدە بۆ سوورێنچک.
8- کۆکە لەکاتی قوتداندا.
- چەندین ماسوولکە و دەمار هەن کە بەرپرسن لە کرداری قوتدان بۆیە بوونی هەر کێشەیەک تێیاندا، هۆکارن بۆ ئەم حاڵەتە وەک:-
- تەسکبوونەوەی سوورێنچک.
- کاتێک کە ماسوولکەی بەشی خوارەوەی سوورێنچک توانای خاوبوونەوەی نییە تاکوو خواردن بە ئاسانی بچێت بۆ گەدە، بەو جۆرەش خواردنەکە دەگەڕێتەوەو بۆ قوڕگ.
- شێرپەنجەی سوورێنچک.
- نەخۆشی ڕەقبوونی شانەکانی بەشی خوارەوەی سوورێنچک یەکێکە لە هۆکارەکان.
- چارەسەری تیشک بۆ شێرپەنجە ئەبێتە هۆی هەوکردنی سوورێنچ و کرداری قوتدان قوورس دەکات.
- هەندێک نەخۆشی دەماری وەک پارکینسن.
- زیانگەیشتن بە خانەی دەمارەکان بەهۆی جەڵتەی مێشک یاخود برینداربوونی دڕکە پەتک.
- بوونی نەخۆشی دەروونی یەکێکە لە هۆکارەکان.
- گرێی پشتی زمان و لەوزەتێنەکان.
- هەڵئاوسانی درێژخایەنی لەوزەتێنەکان.
- برینی ناودەم.
- بۆ چارەسەری حاڵەتەکە سەرەتا دەبێت هۆکاری حاڵەتەکە دیاری بکرێت لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە پاشان چارەسەری پێویستی بۆ دیاری دەکرێت. [1]