ناونیشانی بابەت: کونکردنی بۆری هەناسە چییە؟
ئامادەکردن: د. دیلان عارف عەلی
بریتییە لە کردارێکی پزیشکی کە تێیدا کونێک دەکرێتە بەشی پێشەوەی قوڕگ پاشان سۆندەیەکی بچووک دەکرێتە ناو بۆی هەواوە بۆ ئاسانکردنی کرداری هەناسەدان.
- ئەم کردارە بۆ ئەو کەسانە ئەنجام دەدرێت کە بە هەر هۆکارێک بێت نەتوانن لە ڕێگای دەم و لووتەوە هەناسە بدەن.
- دانانی ئەم سۆندەی هەوایە هەندێک جار بۆ ماوەیەکی کاتیە و هەندێک جاریش بۆ هەمیشەیی دادەنرێت.
$کێن ئەوانەی کە پێویستیان بە دانانی سۆندەی هەوا هەیە:-$
- ئەم سۆندەیە دادەنرێت بۆ ئەو کەسانەی کە پێویستیان بە ئامێری هەناسەدانی دەستکرد هەیە (تنفس الصناعی) عادەتەن بۆماوەی هەفتەیەک یاخود دوو هەفتە.
- ئەو کەسانەی کە تووشی شێرپەنجەی قوڕگ یاخود ئیفلیجبوونی دەنگە ژێکان بوون و بەهۆیەوە بۆری هەناسەیان دادەخرێت یاخود تەسک دەبێتەوە.
- ئەو کەسانەی کەبەهۆی نەخۆشییە دەماریەکانەوە یاخود بەهۆی ئیفلیجییەوە ناتوانن قوڕگیان پاکبکەنەوە لەو شلەو بەڵغانەی کە درووستەبێت و پێویستیان بە پاکردنەوەی ڕاستەوخۆی بۆری هەوایان هەیە.
- ئەو کەسانەی کە نەشتەرگەریەکی گەورە بۆ سەر یاخود مل ئەنجامدەدەن ، پێویستیان بەم سۆندەی هەوایە دەبێت تا کاتی چاکبوونەوە.
- ئەو کەسانەی کە زەبرێکی بەهێز بەر ناوچەی سەر و ملیان دەکەوێت و بەهۆیە کرداری هەناسەدانیان دەوەستێت.
- ئەو کەسانەی کە نەشتەرگەری شەویلگەو ڕوویان بۆ ئەنجامدەدرێت.
- ئەو کەسانەی کە بە ڕووداوی هاتوچۆ کاکیلەو شەویلگەی خوارەوەیان دەشکێت.
- ئەو کەسانەی کە مێشکیان دەوەستێت بەهۆی جەڵتە یا ڕوداوێکەوە. [1]