#پارتی دیموکراتی کوردستان#، کۆمەڵگەیەکی گەشتیاری لە شاری #دهۆک# بەبەهای پێنج ملیۆن دۆلار دەکڕێت و دەیکات بە بارەگای ڕێکخستنی حیزبەکەی لەو پارێزگایە.
نووسینگەی ڕێکخستنی پارتی، کە لە شوێنی سەرکردایەتی پارێزگاکان دەبێت و ئەرکی سەرپەرشتیکردنی سەرجەم ڕێکخستنەکانی پارتییە لە پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی #زاخۆ#. لە دوای کۆنگرەی 14ی ئەو حیزبە #پشتیوان سادق#، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبە کراوەتە بەرپرسی ئەو نووسینگەیە و چەند ڕۆژێکە دەستی بە کارەکەی کردووە.
ئەو کۆمەڵگە گەشتیارییەی پارتی دیموکراتی کوردستان کڕیویەتی ناوی کۆمەڵگەی گەشتیاری (crown) ە و لەلایەن سەرمایەدارێکی ناسراوی دهۆکەوە خاوەنداری دەکرێت.
ئەو کۆمەڵگە گەشتیارییە پێکهاتووە لە باڵەخانەیەکی سێ نهۆمی و مەلەوانگەیەک و زیاتر لە 100 ژووری نووستن و شوێنەکەی لە پارێزگای دهۆک دەکەوێتە گوندی ئێمینکی بەرانبەر زەوییەکانی گوندی بەرێیهار لەنزیک سەنتەری شاری دهۆک. [1]