ئیفلیجی بیڵ (ئفلیجی دەماری حەوتەم) چییە؟
ئامادەکردن: د. #دیلان عارف عەلی#
ئەم نەخۆشییە بریتییە لە شەلەلبوونی دەماری حەوتەم کە نەخۆشەکە بەهۆیەوە تووشی لاوازبوونێکی لەناکاوی ماسوولکەکانی یەک لای دەموچاوی دەبێت.
- کەسەکە تووشی داکەوتنی ماسوولکەکانی لایەکی دەموچاوی ئەبێت کە شێوەی زەردەخەنە ئەنوێنێت و بەهۆیەوە ناتوانێ بەباشی چاوی دابخات.
- نەخۆشییەکە ئەکرێت تووشی هەموو کەسێک ببێت لەهەر تەمەنێکدا ، وە تا ئێستا هۆکارێکی دیاریکراوی نییە.
- بەڵام بەپێی توێژینەوەکان هەوکردنی ئەو دەمارەی کە بەرپرسە لە کۆنتڕۆڵکردنی ماسوولکەکانی دەموچاو هۆکاری ئەم نەخۆشییەن کەبەزۆری بەهۆی هەوکردنی ڤایرۆسیەوە درووستەبن.
- ئەم حاڵەتە ئەکرێت کاتی بێت یاخود ئەکرێت نەخۆشییەکە پاشماوە جێبێڵێت لەسەر کەسەکە بۆ هەتاهەتایە.
$نیشانەکانی ئەم حاڵەتە ئەمانەن:-$
1- شەلەلبوونێکی خێراو لەناکاوی یەک لای دەموچاو.
2- کەسەکە ناتوانێت بە باشی چاوی دابخات یاخود زەردەخەنە بکات.
3- کەسەکە هەست بە ئازار دەکات لە ناوچەی شەویلگە و پشتی گوێ.
4- بێزاربوون بە دەنگی بەرز.
5- کەبوونەوەی هەستی تامکردن و سەرئێشە.
6- هاتنەخوارەوەی لیک.
7- خواربوونی قەراغی دەم.
- ئەو کەسانەی کە قەڵەون یاخود شەکرە یا فشاری خوێنیان هەیە یا دووگیانن زیاتر ئەگەری تووشبوونیان هەیە بەم نەخۆشییە.
- بە نزیکەی لە 60%ی حاڵەتەکە کەم تا زۆر خۆیان چاک دەبن. بەڵام باشترە لە 48 کاتژمێری سەرەتادا نەخۆشەکە چارەسەر وەربگرێت لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە، چونکە ئەوانەی لە سەرەتادا زوو چارەسەر وەردەگرن ئەنجامیان باشترە دەبێت. [1]