بووکێکمان هێنا بێبارگەوبنە، کوتەک هەڵئەگرێ، ئەڵێ: ماڵ ماڵی منە.
بووکێکمان هێنا بێبارگەوبنە، کوتەک هەڵئەگرێ، ئەڵێ: نۆرەمە.
مەبەستی لە هێنانی بووکێکی هاروهاجە بۆ سەرماڵی خەزوور، چونکە لە کوردەواردا لەسەرەتای هاوسەرگیریدا ماڵ بۆ کوڕ جیاناکرێتەوە، تا دوو سێ منداڵیشیان دەبێت هەر لەگەڵ ماڵی باوکدا دەمێننەوە، پەندەکە بە بووکێکی بە زەبروزەنگ و توندوتیژ ئەوترێ.[1]