بۆ پیاوی ژیر ئاماژەیەک بەسە.
بۆ پیاوی ئاقڵ ئیشارەتێ بەسە.
لە کۆمەڵگەدا هەر کەسەر جۆرە پەروەردەیەک کراوە، هیچ دوو کەسێک لەیەک ناچن، هەر کەسێک ئاستێکی دیاریکراوی لە ژیریی و دانایی یان ئاستێک لە نەزانی و گەمژەیی تێدایە، لەکاتی کێشەوگرفتدا هەندێک کەس بە ئاماژەیەک تێدەگات بەرانبەر دەڵێت چی، هەندێکیش هیچ. پەندەکە بۆ جیاکردنەوەی مرۆڤی هۆشمەندە لە کەسانی نەزان. [1]