بۆ پیاوی بێخەم سێپەڕە لە گونانە.
سێپەڕە: گیایەکی سێ پەڕێ لووسی گەڵا خڕە (فەرهەنگی خاڵ) جۆرێک ئالیکی باشە بۆ ئاژەڵ، باڵای تا نزیکی سەروو ئەژنۆ بەرزدەبێتەوە، پەندەکە مەبەستی لە بۆرەپیاوی دەوڵەمەند و خواپێداوە کە هەموو شتێکی لەبەردەستایە، هەمیشە لای ئەو وەزر بەهارە و دنیا خۆشە و گرتفی نییە. [1]