=KTML_Bold=ئەگەر تۆ هەست بەماندوبوون و دڵەڕاوکێ دەکەیت، ئەوا ڕێگایەکی ئاسان و بێبەرانبەر هەیە لەپێناو سەلامەتی تەندرووستی ئەقڵی، ئەویش هاوار کردنە.=KTML_End=
زاناکان ئەوەیان بۆ ئاشکرا بوو هاوارکردن دەتوانێت ئازارە دەروونییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو کەم بکاتەوە، لە ماوەی بیست و پێنج ساڵی ڕابردودا (هارۆڵد گۆزۆل) ی مامۆستای زانکۆی (ئیمۆری) خاوەنی ماجستێر لەدەروونناسی و هەروەها دکتۆرا لەزانستی ئاژەڵدا،
خاوەنی توێژینەوە لە بواری هاوارکردندا و دەڵێت: گرفتەکانی تەندرووستی ژیریی لەئەنجامی دڵەڕاوکێ و سۆزی پەستێنراو و شاردنەوەی بە منداڵی، بەکۆمەڵێک دانیشتنی هاوار کردن چارەسەر دەکرێت.
هەرچەندە دانیشتنەکانی چارەسەر بە هاوار کردن زۆرێک ڕەخنەی لێگیراوە لە جیهاندا، بەڵام دەکرێت هاوار کردن چارەسەرێک بێت بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەکانی ژیریی و کۆنتڕۆڵکردنی ژیریی.
ئەم تەکنیکە لە ڕێگەی ماڵپەڕی (FLOW) پسپۆڕ تریستیان جریبین، داوا لەجەماوەر دەکات لە ڕێگەی خاولیەوە هاوار بکەن، ئەم قسانەی لەبەرنامەی (REDx) دا کرد، زۆربەی ئەو کەسانەی ئەم تاقیکردنەوەیان ئەنجامدا بوو، هەستی خۆیان بەڤیدیۆ بڵاوکردبویەوە، زۆربەیان دەیان وت هەست دەکەیت کێشمان سوکتر بووە.
بەو مانایە خاڵی بوینەتەوە لە قەلەقی و دڵەڕاوکێ، دواتر دەتوانیت ڕووبەڕووی گرفتەکانی ڕۆژانە ببیتەوە، هەروەها سەبارەت بەسوودی هاوارکردن بۆ مێشک (جریبین) دەڵێت: دوای هاوار کردن هەست دەکەیت باشتر دەتوانیت لەگەڵ خەڵک هەڵسوکەوت بکەیت.
ئەگەر پێت خۆش بوو ئەم ئەزموونە تاقی بکەیتەوە پێویستە ئەم ئامۆژگاریانە فەرامۆش نەکەیت، بگەڕێ بۆ شوێنێک هەست بەئارامی بکەیت چۆڵە و کەسی لێنییە و تەنیایت، لەگەڵ خۆت پارچەیەک قوماش یان خاولیەک ببە، بۆ ئەوەی دەنگت کەم بکاتەوە، هەندێک هەناسەی قوڵی کەم هەڵمژە، دوای کۆتا هەناسە هاوار بکە. [1]