ناو: حسێن
ناوی باوک: میکائیل عەبدولڕەحیم
ساڵی لەدایکبوون: 1965
ڕۆژی ئەنفالکردن: #31-07-1983#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #بلێ#ی شارەدێی #بارزان#ی شارۆچکەی #مێرگەسۆر# ی پارێزگای #هەولێر#
شوێنی گرتن و ئەنفالکردن: #قوشتەپە#
شوێنی کۆچی دوایی: شاری میسانی باشووری ئێراق
$ژیاننامە$
هاووڵاتییەکی گوندی بلێی شارەدێی بارزانی شارۆچکەی مێرگەسۆر بووە، لە ڕێکەوتی 31-07-1983 لە کۆمەڵگەی قوشتەپە بەر شاڵاوی بەدناوی ئەنفالی بارزانییان کەوتووە. [1]