بۆ دەسماڵێک قەیسەرییەک ئاگردەدا.
دەسماڵ: جۆرێک لەچکی سێ سووچە، کلکێکی درێژی هەیە، ژنان و کچان دەیکەنە کۆڵیان (فەرهەنگی خاڵ) لە کاروکەسابەتدا کەسانی چاوچنۆک و تێرنەخۆر هەیە، بۆ بەرژەوەندی خۆیان هەموو کارێک دەکەن، بە کەسێک ئەوترێ کە بۆ قازانجێکی خۆی، ئامادەیە ماڵی گشت کەس کاولبکا. [1]