بۆ نەوس، خۆی خستە حەوز.
نەوس: چنۆکی و ئارەزووکردنی خواردن ( فەرهەنگی خاڵ) حەوز؛ چاڵی پڕ لە ئاو، واتە: کەسێک خولیا و ئارەزووی لە شتێک بێت، لەپێناوی ئەوەی بەدەستی بهێنێت، خۆی بخاتە ناو کێشەوگرفتەوە و بەئاسانی لێی دەرنەچێت، یان بە کەسێک ئەوترێ کە چاوی بەخواردن کەوت نەسرەوێ.[1]