ناو: هاوڕێ - کوردەوان
ناوی باوک: ئەنوەر - #مەحمود فەتاح#
ناوی دایک: گەلاوێژ کەریم
ڕۆژی لەدایکبوون: 1983
شوێنی لەدایکبوون: #هەڵەبجە#
$ژیاننامە$
هاوڕێ یان کوردەوان ❞کورێکی ونبووی ئەنفالی هەڵەبجەیە❝ لە تەمەنی دوو ساڵ و نیو بووە کاتێک دەبرێتە خانەی بێسەرپەرشتانی بەغدا (دار العطاب) شەش مانگ لەوێ ماوەتەوە دواتر خێزانێکی کوردی کەرکووکی بە برێ (10) دە هەزار دیناری سویسری کوردەوان مەحمود هەڵ ئەگرنەوە و ئەیکەنە کوری خۆیان بە ناوی هاوڕێ ئەنوەر. لە ساڵی 2021 ئەو باوکەی هەڵی ئەگرێتەوە کۆچی دوایی ئەکاو براو خوشکەکانی پێی ڕا ئەگەیەنن کەوا تۆ کوری ئێمە نیت و میراتت بەبەر ناکەوێ تۆ کورێکی هەلگیراوەی و ونبووی هەڵەبەجەی و بڕۆ بەدوای کەس و کاری خۆت بگەڕێ لە هەڵەبجە. کوردەوان ئەوەشی وتوە کەوا تا ئەو کەسەی وامەزانی باوکمە تا ئەو مابوو هیچ کەس نەی ئەتوانی ئەو قسەیەم پێ بڵێت و یان وای پیشانبدەن من کوری ئەوان نیم. لە ساڵی 2022 کوردەوان دێتە شاری هەڵەبجە و ئەگەرێت بەدوای کەس و کاریدا و پشکنینی DNA ئەکەن و دادگا بڕیار دەدات کەوا هاوڕێ ئەنوەر ❞کوڕی مەحمود فەتاح❝ە و دەکاتە (کوردەوان مەحمود فەتاح) بەڵام باوکی دەڵێت کوڕی من نییە و ئەو بڕیارە قبووڵ ناکەم. [1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=467700&document=0001.MP4=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بینینی کوردەوان مەحمود فەتاح لەسەر گۆڕی گەلاوێژ کەریمی دایکی=KTML_Link_External_End=
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=467700&document=0002.MP4=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بینینی ساتی بەیەک شادبوونەوەی کوردەوان و خێزانەکەی وە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیان و قسەی باوکی کوردەوان=KTML_Link_External_End=