ناو: شڤان - نیشتمان
ناوی باوک: #مەحمود فەتاح#
ناوی دایک: گەلاوێژ کەریم
شوێنی لەدایکبوون: #هەڵەبجە#
$ژیاننامە$
شڤان ونبوویەکی ئەنفال و هەڵەبجەیە ساڵێک لە #ماردین مەحمود فەتاح#ی خوشکی بچووکترە، وە برای #کوردەوان مەحمود فەتاح#یشە. شڤان ئەویش دوای چەند ساڵێک لە ئێرانەوە دێتە #ڕانیە# حەسەن ناوێک وەکوو کوڕی خۆی زۆر بەجوانی بەخێوی دەکات و زۆری خۆش دەوێت دواتر سەرەتای ساڵانێ 2002 مەحمود فەتاح دێت و دەڵێ کوڕی منە، حەسەن باوکی بەخێوکەری داوای بەڵگە و پشکنینی لێ دەکات و دواتر شڤان دەباتەوە ھەڵەبجە، بەڵام لەبەر ئەوەی لەگەڵ زڕدایکی ناگوونجێت و لەسەر ئەوەش داوای شەھیدانەی دایکی دەکات لەگەڵ مەحمود فەتاح بەینیان نامێنی و ئەو ماڵە چۆڵ دەکات و ناگەڕێتەوە بۆی، ئێستا 2023 وەزعی باش نییە و تووشی نەخۆشی دەروونی بووە. [1]