بۆ هەر دەردە، دەرمانێک.
کێشە و گرفت لەناو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا، هەمیشە بوونی هەیە، کاتێک خێزان و بنەماڵە ژمارەی ئەندامەکانیان زیاددەکات، کێشەکان زۆر دەبێت چونکە هەریەکە بە جۆرێک هەڵسوکەوت دەکات، بۆیە هەر کێشەیەک کە ڕوودەدات، لای پیاوی دنیادیدە ڕێگەچارەیەکی هەیە، واتە: هەموو تەنگوچەڵەمەیەک چارەسەری هەیە.[1]