ناو: هیوا
نازناو: هیوا خۆشنووس
ناوی باوک: عەبدوڵڵا
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
دوای دەرکردنی لە زانکۆی تەکنەلۆجی بەغدا کۆلێجی میدیای لە زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە.. لە قۆناغی ناوەندییەوە بە پۆستەر بەشداری ژمارەیەک لە پێشانگاکانی چالاکی قوتابخانەکان ئەکات.. دواتر دەست دەداتە ھونەری خۆش نووسین دەرکەوتوو دەبێت لە تایپێکی نوێ لەم بوارەدا.. لە ساڵانی ھەشتاکانەوە ئەنووسێت
و لە گشت ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا و لە بواری شانۆ و سینەما و مۆزیکی جیھانی (بالێت و ئۆپێرا ) و ھونەری شێوەکاریی و بابەتی ناو کەڵتوور و ھەندێک وەرگێڕان و هەڵبەستی منداڵان و گرفتە سایکۆلۆجی یەکانی بواری پەروەردە و خوێندنی باڵا بڵاو دەکاتەوە.. لە ساڵانی 2000 ە کانەوە خاوەنی گۆشەی تەنزی (وردبوونەوە) یە کە لە سایتی ناوخۆدا بڵاو ئەکرایەوە ..لە پێشانگای یەکەمی کاریکاتۆری ھونەرمەندانی کوردستان یەکەمی ھەرێمی کوردستان بووە ..لە زۆربەی گۆڤار و ڕۆژنامە کوردیی و عەرەبییەکاندا نیگاری کاریکاتۆری بڵاوکراوەتەوە ..خاوەنی بڕوانامەی ڕٍێزلێنانی میھرەجانێکی عەرەبی یە کە لە لوبنان ساز دەکرێت..لە ساڵی 2015 ەوە بەشدارێکی بەردەوامی پێشانگا نێودەوڵەتییەکانی کاریکاتۆر بووە لە وڵاتی یۆنان و کرواتیا و ڕۆمانیا و ھەنگاریا و وڵاتانی تر ..پێشتر لە پێشانگایەکی کاریکاتۆری ڕێکخراوی یونیسێف بەشداری کردووە بە چەند نیگارێک ..خاوەنی دوو شانۆنامەیە بۆ کارەساتی (ئەنفال) کە لە گۆڕەپانی زانکۆی سلێمانی نمایش کراوە و لە دەرەوەی کوردستان ھەندێک گرتەی لێ بڵاوکراوەتەوە.. ھەروەھا خاوەنی لاوانەوەیەکی هەڵبەستیی یە کە لە ئەمەریکا ھونەرمەندان (شاکیرا) و (ھێمن خالید) تۆماریان کردووە بە زمانی کوردیی و ئینگلیزیی و ئیسپانی.. ھەروەھا خاوەنی بیرۆکەی گۆرانییەکە کە بۆ ھەڵەبجە ھونەرمەند خاتوو (ھایدی فلیپ) تۆماری کردووە.. لەناو دراماشدا گەلێک جار بە پۆستەر و خۆش نووسین و دانانی مۆزیک بەشدار بووە.. لە کاتی ڕزگارکردنی ئێراق تیمی میدیای تەلەڤزیۆنی (ئاساھی) ژاپۆن و وەرگێڕی زمانی ئینگلیزیی بووە لەگەڵ ھەندێک ئاژانسی ھەواڵی جیھانی تر کاری کردووە.
وەک ژەنیارێکی مۆزیک، تەنیا بۆ هەستی خۆی، و لە ماڵەوە خەریکی مۆزیک بوو..
دوای وەرگێرانی بۆ تاقیکردنەوەی خوێندنی ماستەڕ لە بوارەکەی خۆیدا، هۆڵەکە بە جێ دەهێڵێت و هەروەها بانگهێشت کردنی بۆ پەڕڵەمانی ئێراق ڕەت دەکاتەوە..
لە کاری حکومەتی دا مامۆستای ھونەری پیشەیی و بەڕێوەبەری میدیا و لە کەرتی تایبەتیشدا وەرگێڕی زمانە بیانی یەکان و ڕۆژنامەنووس و میدیا کار بووە.. لە ھەندێک بەرنامە تەلەڤزیۆنی یەکاندا و لە بواری جیاجیا دەرکەوتوو بووە.. خاوەنی توێژینەوەی زمانی ئاماژەی نابیستانە لە سوشیاڵ میدیاش بایەخ بە زمان و کلتوور دەدات.. خاوەنی ھەندێک هەڵبەستی پەروەردەیی منداڵانە.. ئێستا خانەنشینە.
[1]