لە 17ی شوبات، دەرکەوت بەشێکی زۆری ئەوانەی ڕەخنەیان لە یەکێتی و پارتی دەگرت، بۆ ئەوە بوو، مووچە و بوودجەکەی ئەوان بێتە دەستی خۆیان.
بەشێکی تریان دوای بەهاری عەرەبی کەوتبوون، ئەنجامەکەی لیبیا و سووریا و یەمەن، 12 ساڵە شەڕ بەردەوامە تێیدا.
میسر و تونس، ماوەیەکی کەم ئیسلامییەکان دەسەڵاتیان گرتە دەست و لە دەسەڵات دوورخرانەوە.
ئەمانەی سەرەوە بۆ کەمینەی سیاسی بوو...
زۆرینەی خەڵکیش ئەو کات ئەیانوت بڕوخێت و لە شەقام بوون، دوای هیچ کەوتبوون بۆ ئەوەی بگەن بە خەونی ئەمریکی و ئەوروپی.
بە ویژدانەوە بڕیار بدەن، کابینەی #بەرهەم ئەحمەد ساڵح# بودجەی ناردە پەڕڵەمان و هەموومان ئەمانزانی کۆڵانەکەی ئێمە چەندی بۆ تەرخانکراوە و چی بۆ ئەکرێت، یان کابینەی #مەسرور بارزانی#، کەس نازانێت داهات و خەرجی چەندە؟
تەماشا بکەن، هەرێمی کوردستان پاش درووستبوونی ئۆپۆزسیۆنی ساختە چەند گەڕایەوە؟
ئەگەر لەو کاتەوە، بیانهێشتایە، وەبەرهێنان لە بواری مەدەنیەتدا، فراوانکردنی بیری دامەزراوەیی و یاسا سەروەری لەناو خەڵکدا بکرایە لەکوێ دەبووین؟
ئەمەوێ بڵێم سوپاس بۆ #دەربەندیخان#، ئەمساڵ 2023 نیشانیان داین، خۆپیشاندانی مەدەنی چۆنە؟ مامەڵەکردن لەگەڵ دەسەڵات و حزب ئاساییە بۆ ئەوەی ئامانجەکان بەدیبهێنین.
دەستی مزایەدەکاران، جنێوفرۆشان و توندڕەوەکانیان بڕی، نەیانهێشت کۆنترۆڵی عەقڵی گشتی بکەن بۆ ئامانجەکانیان. (هەرچەندە هەوڵ هەیە و هەبوو، بەڵام، نەیانتوانی بیکەن). [1]
#ڕێبین محەمەد#