بێ دەست شکاندن، نگین ئەشکێنێ.
نگین: بەخت (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) لە کۆمەڵگەدا کەسانی بەدەسەڵات و خاوەن هێز هەن، خۆیان دژی نەیارەکانیان هیچ کارێک ئەنجامنادەن، بەڵکوو بە کەسانی تر نەیارەکانیان بێبەخت و ماڵویرانیان دەکەن، پەندەکە بە یەکێک ئەوترێ کە بەقسە کەسێک بشکێنێ، بێ ئەوەی دەستی لێبووەشێنێ. [1]