بێ بڕ لە زێ مەدە.
بێ بوار لە ئاو مەدە.
بڕ: بوار. زێ: چەم، ڕووبار. هەموو ڕووبارێک یان چەمێک بوارێک یان زیاتری هەیە کە مرۆڤ بتوانێت لێیبپەڕێتەوە، گەر کەسێک شارەزا نەبێت و بوار نەدۆزیتەوە، واتای پەڕینەوە ئاستەم دەبێت. پەندەکە بە کەسێکی شپرزە و نەزان ئەوترێ کە لەکاروبارەکانیدا زۆر ورد نەبێ. [1]