$ڕاگەیاندنی 22 بیست و دوو هەلیکار، لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان.$
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی سەربە #وەزارەتی ناوخۆ#ی #حکوومەتی هەرێمی کوردستان#، بەهاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراویی UNHCR نەتەوە یەکگرتووەکان،
بۆ پلانی کارو پڕۆژەی هاوبەشی ساڵی 2023 پێویستیان بە 22 بیست و دوو کەس هەیە، کە بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێن، بەم شێوەیە دابەشکاریە جوگرافیە، پارێزگای #سلێمانی# 4 چوارکەس، پارێزگای #هەولێر# 8 کەس، پارێزگای
#دهۆک# 10کەس،
$مەرجەکانی وەرگرتن و دامەزراندن:$
1-دەرچووی بەشەکانی کۆمەڵناسی و یاسا و دەروونناسی بێت ئەزموونی کاری لەو بوارانە هەبێت.
2-ئەزموونی کارکردنی لەگەڵ ئاوارە و پەنابەران هەبێت.
3-پێویستە زمانی کوردی و عەرەبی بزانیت و زمانی ئینگلیزی بزانێت شانسی زیاترە.
4-نابێت کەسەکە هیچ پابەندیەکی هەبێت واتا فەرمانبەری حکوومی و ئەهلی نەبێت.
5-پێشینەی تاوانی نەبێت لە تاوانە گەورەکان و تاوانە ئابڕوبەرەکان.
6-کێشەی هاتوچۆی لەنێو شارەکانی هەرێم نەبێت.
7-شارەزایی تەواوی لە بەرنامەکانی کۆمپیوتەر هەبێت بەتایبەتی مایکرۆسۆفت و ئۆفیس.
8-گرێبەستەکە بۆ ماوەی 10 مانگ دەبێت.
9-مووچەکەی لەلایەن ڕێکخراوی UNHCR دابین دەکرێت، بەمانگانەی 400 چوار سەد هەزار دیناری ئێراقی.
جا هەرکەسێک ئەو مەرجانەی تێدایە و ئارەزووی کارکردنی هەیە، با لە ماوەی هەفتەیەک CV کەی بۆ ئیمێڵی jobs@DCVAW.KRD بێنرێ، یان بەدەست بیگەێنێتە دەستمان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە شەقامی 60مەتری هەولێر.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
#2023-02-16#
[1]