بێژە بە خاوەن بێستان، پاشگەزی ها لە زستان.
بێستان: بەو زەوییە دەورترێت کە جووتیار شووتی و کاڵەکی تیا دەچێنێت، لە وەرزی هاویندا دێتەبەر، جووتیار تەنیا دەتوانێت لەو وەرزەدا دەستگیرۆیی خەڵکی بکات و پیاوەتی بکات، لە وەرزەکانی تردا دەست سپی دەمێنیتەوە. پەندەکە مەبەستی لەو خاوەن بێستانانەیە کە وەرزی هاویندا بەروبووم بەشی کەسی نادەن، لە زستان کەس هیچی بەشنادات. [1]