بێ سۆرە، کۆرەیە.
سۆرە: کەسوکاری مێردە، کۆرە: نابینا یان کوێر. پەندەکە لەکاتی خوازبێنی کچدا بەکاردێت، کاتێک ماڵێکی ڕێکوپێک و بەڕیز بچنەداوای کچێک، لەو کاتانەدا خزم و کەس بە کەسوکاری کچ دەڵین: بێدەنگ بن داوای شتی گەورە و گران مەکەن چونکە ماڵی کوڕ بێ گێرەوکێشەن و بەڕاستی خزمایەتییان دەوێت. [1]