بابەت: وتار
ئامادەکردنی: ڕۆژنامەی نیۆرک تایمز
وەرگێڕانی: ڕێبین شەمەکی
$نیۆرک تایمز لەسەر بوومەلەرزکەی تورکیا بوومەلەرزەیەکی بە گوڕی 9 پلەی ڕیختەر وەشاندە ئەردۆگان!$
لە دوایین ڕاپۆرتی نیۆرک تایمز عەرشی ئەردۆگان دەهێنێتە لەرزین!
ڕاپۆرتەکە چوار تەوەری زۆر خەتەری دوای بوومەلەرزەکە باس دەکات!
یەکەم: دەپرسێ بۆچی ئەردۆگان پەنای بۆ هێزی سەربازی نەبرد؟ بۆ ئەوەی فریای ئەو کارەساتە بکەوێ وەک چۆن لە هەموو وڵاتێک لە دۆخێکی وادا هێزی سەربازی ڕەوشی وڵات دەگرنە دەست. هەر خۆی وەڵام دەداتەوە دەڵێ لە ترسی کودەتا ئەوەی نەکرد.
دووەم:. نیۆرک تایمز دەڵێ بۆ چی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کشانەوە لە یارمەتیی دانی تورکیا؟
وەڵام، ئەدۆگان دەویست هەموو هاوکاریەکان ڕاستەوخۆ لەرێ گرووپی حیزبی عەدالەوە بگاتە هاووڵاتی و جوولەی یارمەتیی ڕێکخراوەکانی بێ ئەرزش بکات، تاوەکو لە هەڵبژاردنی داهاتوو بیکاتە دەستکەوت، بۆیە زۆربەیان ناچر بوون تورکیا جێ بێلن!
سێیەم: دوای ڕووداوی بووەلەزەکە گەورەترین دیاردەی دزی لە تورکیا سەری هەڵداوە بە ئاشکرا لەنێو دارو پەردووی باڵاخانە ڕووخاوەکان خەڵک بەدوای زێڕو پارەو شتی گران بەها دەگەڕێن بیدزن. ئەویش لە ئەنجامی نەبوونی ئەمن و
ئاساییشە لە ناوچەی ڕووداوەکان، تا ئێستا چەندین ڕوداوی کوشتن و تەقە ڕوویداوە لەسەر دزی و پاتاڵ بردن وای کردووە گیانی تیمە فریاگوزاریەکان لەوێ بکەوێتە خەتەر و ڕابکەن!
چوارەم: کە لە هەمووی خەتەر ترە لە ساڵی 1999 یاسایەک دەرچووە لە تورکیا بۆ بینا کردن، کۆمەڵێ مەرج و ڕێنمایی گرنگ و تۆکمەی داناوە بۆ ئەو شوێنانەی لەسەر هێلی بوومەلەرزەن، ئەو کۆمپانیایانەی کاری بیناسازیان دەکرد پابەندی دەکردن، بەڵام لەسەر دەمی ئەردۆگان بە پارە چاوپۆشیان لێ دەکرا، بەتایبەتی لە ناوچە کورد نشینەکان، ڕاپۆرتەکە چەندین نموونەی هێناوەتەوە کە چەندین باڵاخانە لەنێو ڕوخاوەکان بە سەلامەتی ماوەتەوە!
- تائێرە کوورتکراوەی ڕاپۆرتی نیۆرک تایمزە
ئەوەی دەبێ بگوترێ ، دوێنێ دەستی گرت بەسەر ناوەندێکی کۆمەک و هاوکاری لێقەوماوان کە #پارتی دیموکراتی گەلان#- هەدەپەی سەرپەرشتی دەکردن.
ڕژێمی ئەردۆگان زۆر خەمساردە بۆ بە هاناوەچوونی ناوچە کوردییەکان، هەدەپەش تەنانەت بارەگاکانی خۆشیان داوەتە لێقەوماوان.
1- ئەو بوومەلەرزەیە ئەگەر چی قوربانییەکی زۆری لێکەوتەوە، بەڵام دوو پیلانی گەورەی ئەردۆگانی پەکخست!
یەکیان دەیویست لە ڕێی بەنداوە زەبەلاحەکانی لەسەر ئاستی جیهان کە زۆرترین ئاوی گلداوەتەوە بیکاتە کارتی فشار بۆ سەر دوو دەوڵەتی ئاو ئێراق و سووریا چی بیەوێ ملکەچیان بکات، ئێستا بەهۆی درووست بوونی درز لە بەنداوەکان، ناچار بووە ڕێژەیەکی بەرچاو ئاوی بەرداوەتەوە ئەو کارەتەشی سووتا.
2- پیلانی دووەمی ناشرینکردنی هەدەپەی خستبووە بەرنامە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو، هەندێ پڕۆژەی بۆ ناوچەکە ئیعلان کردبوو، پێش ئەو ڕووداوە ، بەڵام ئەویش تیاچوو، هەموو ئاماژەکان وا پیشانی دەدات لە هەڵبژاردنی داهاتوو ، بوومەلەرزەیەکی تووند بەر ڕۆحی دەسەڵاتی ئەردۆگان دەکەوێت و بە یەکجاری دوژمنە سەرسەختی کوردان لە دەسەڵات نامێنێت.!
لە فەیسبووکی: ڕێبین شەمەکییەوە وەرگیراوە.
#17-02-2023#
[1]