بابەت: وتار
نووسین: #جوان ئیمام#
$گرنگی 70 ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی لاوان و قوتابییان$
هەردوو ڕێکخراوی #یەکێتی لاوانی دیموکراتی کورستان# و #یەکێتیی قوتابییانی کوردستان# ڕۆژی #18-02-1953# لە #کۆنگرەی سێیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان# لە #کەرکووک#ی دڵی کوردستان لەسەر دەستی ڕابەری نەتەوەی گەلی کورد بارزانی نەمر دامەزرا، لە ماوەی کارکردنی هەردوو ڕێکخراوی یەکێتی لاوان قوتابییان بوونەتە قۆتابخانەیەک بۆ پێگەیاندنی دەیان کادری چالاک و بە ئەزموون بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلی کورد .
ڕێکخراوەکانی لاوان و قوتابییان کە ئەو کات لەناو بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان و جۆش و خرۆشێکی بێوێنە و حەماسەتێکی نەتەوایەتیی بەرز هەبوو، پێویست بوو ڕێکخراوێک دابمەزرێت بۆ ئەوەی لاوان و قوتابییان لە چوارچێوەی ئەو ڕێکخراوەدا هێز و توانای خۆیان دەربخەن، هەر لەبەر ئەوەیش ئەو هەر دوو ڕێکخراوەی لاوان و قوتابییان بۆ بەرەوپێشچوونی ئاستی زانست و خزمەتکردنی قوتابییان و لاوان دامەزران لە ماوەی 70 ساڵی کارکردنیان دا ئەم دوو ڕێکخراوە بوونەتە قوتابخانەی پێگەیاندنی کادری دڵسۆز خاوەن فکرو بیرکردنەوەی کوردایەتی لە هەموو بوارەکاندا شوێن پەنجەیان دیارە لە بەرەو پێشبردنی بیرکردنەوەی تاک.
بە درێژایی شۆڕشەکانی کوردستان کە بۆ ئارامی و ئازادی و سەربەخۆیی بەرپابوون لاوان و قوتابییان ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە لە و شۆڕشانەدا و دەیان قوربانیان داوە دەیان کادریشیان پێگەیاندووە ئەوەی ئەم دوو ڕێکخراوە لە ماوەی تەمەنی کارکردنیان ئەنجامیان داوە کەمتر نەبوو لە شۆڕشێک .
دوای ڕاپەڕینی بەهاری سالی 1991 هەردوو ڕێکخراوی لاوان و قوتابییان بە ڕیفورمێکی نوێ وە دەستان بەکارکردن کرد و توانیان سەر لە نوێ شۆڕشی مەدەنی دەست پێ بکەن و دەیان سەرکردە پێ بگەیەنن بۆ ئەوەی خزمەتی دۆزی ڕەوای گەلی کورد بکەن و سەرکەوتووبوون لە هەنگاو نان بەرەو پێشچوونی کۆمەڵگە و هۆشیارکردنەوەی تاک بەرانبەر پرسەکانی نیشتمانی.
ڕێکەوت: #17-02-2023#
[1]