بیری پیر بە ئازمایش هەڵهاتووە.
ئازمایش: ڕاهێنان یان تاقیکردنەوە. کەسی بە تەمەن و بەئەزموون بیر و هۆشی باشی هەیە، لە ئەنجامی ڕاهێنان و تاقیکردنەوە و دنیابینین بەرهەمی هێناوە. واتە: بیری کەسی پیر لە ئەنجامی قۆناغێک لە تەمەن و شارەزایی بەرهەمهاتووە، بەئاسانی لە مەیدانی ژیاندا تێکناشکێت و شکست ناخوات.[1]