بێڵ بە دەست خەڵکەوە ئاسانە.
بێڵەقوڕ (پێمەڕە) بە دەست خەڵکەوە ئاسانە.
بێڵ: پێشی دەوترێت پێمەڕە، ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، دەمێکی پان و کلکێکی داری درێژی هەیە، جووتیارانی کورد بۆ هەڵگیڕانەوەی زەوی و قوڕگرتنەوە بەکاریدێنێ، مەبەست لە بێڵی قوڕە کە جووتیار قور دەگرێتەوە، بێڵەقوڕ گران و قوورسە و زۆر ماندوویدەکات، پەندەکە مەبەست لە کارێکە کە بە دەست خەڵکەوە گرانبێ و بە چاو ئاسان بێ. [1]