هەستیاریی منداڵان بە خواردن گرفتێکی باوە، نیشانەکانی لە چەند نیشانەیەکی کەم و ئاساییەوەیە تا هەڕەشە بۆ سەر ژیانی منداڵەکە، پێویستە بە دوورخستنەوەی منداڵەکەت لەو جۆرە خۆراکانە نیشانەکانی کۆنترۆڵ بکەیت.
گرنگە دایکان و باوکان بەوردی سەرنجی منداڵەکانیان بدەن و بزانن بە چی هەستیاریان هەیە، بەتایبەتی کاتێک ئەم خۆراکانەیان پێدەدەن.
=KTML_Bold=1- شیری مانگا=KTML_End=
هەستیاریی بە شیری مانگا گرفتێکی باوە لەناو منداڵان و تووشی گرفت لە کرداری هەرس دەبێت، لەگەڵ سووربوونەوەی پێست، گرنگە تێبینی بەرهەمە شیرییەکان و پەنیرەکانیش بکەیت و بزانیت ئایا منداڵەکەت هەستیاری هەیە یاخود نەخێر.
=KTML_Bold=2- هێلکە=KTML_End=
بەتایبەتی سپێنەی هێلکە، زیانی هەیە و دەبێتە هۆی هەناسەتەنگی و گرفتی کرداری هەرس.
=KTML_Bold=3- عەلیبابا=KTML_End=
ئەو منداڵانەی هەستیارییان بەم جۆرە چەرەسە هەیە، پێویستە لە زەیتەکەی و کەرەی عەلیباباش دووربکەونەوە.
=KTML_Bold=4- پاقلە=KTML_End=
باشتروایە بۆ تاقیکردنەوە سەرەتا کەمێکی پێبدەیت بە تەنیا، ئەگەر زانیت منداڵەکەت هەستیاری پێی هەیە، چیتر پێی مەدە.
=KTML_Bold=5- گەنم=KTML_End=
ئەو منداڵانەی هەستیاری گەنمیان هەیە، پێویستە لە نان و پاستا دووربکەونەوە.
=KTML_Bold=6- گوێز=KTML_End=
هەستیاری بە چەرەساتەکان بە گشتی وەکوو گوێز، گازۆ، بادەم و هەر جۆرێکی تر، باوە لەناو منداڵان و پێویستە دوای دڵنیابوونەوە لەوەی هەستیاریان هەیە، پێیان نەدەیت.
=KTML_Bold=7- ماسی=KTML_End=
گرنگە بە گشتی چاودێری منداڵەکەت بکەیت کاتێک خواردنە دەریاییەکانی پێدەدەیت، وەکوو ڕۆبیان، قرژاڵ، ماسی یان هەر جۆرێکی دیکە، باشترە پێش ئەوەی بە تەواوی پێی بدەیت، بڕێکی کەمی پێبدەیت بۆ تاقیکردنەوە. [1]