ناونیشانی بابەت: بۆچی منداڵەکەم ژێر چاوی ڕەشە؟
ئامادەکردن: د. #گەوهەر سەمەد#
زۆرجار سەردانمان ئەکەن و ئەپرسن لە ھۆکاری ڕەشی ژێر چاوی منداڵەکانیان و بۆیە بەپێویستم زانی بە کوورتی لێرەدا باسی بکەین:
1- ھۆکاری بۆماوەیی: کاتێک ئەبینین دایک یان باوک ھەمان کێشەیان ھەیە.
2- ھەستیاری لوت و ھەوکردنی گیرفانەکانی لوت.
3- ھەوکردنی چاو و زۆر یاریکردن بەچاو (ھەڵگڵۆفینی چاو)
4- کەمخوێنی و کەمی مادەی ئاسن و زیادەڕۆیی کردن لە خواردنە ناتەندرووستەکان.
5- کەمی ئاو خواردنەوە و وشکبوونەوە (جفاف) و تیشکی ھەتاوی بەردەوام.
6- کەمخەوی و شەونخوونی کردن و زۆر بەکارھێنانی مۆبایل و ئایپاد.
$چارەسەر:$
بێگومان پێویستە ھۆکارەکە دەستنیشان بکرێت بۆ ئەوەی چارەسەری گونجاوی بۆ بدۆزرێتەوە. [1]