=KTML_Bold=سەرۆکی پەڕڵەمانی کوردستان دەڵێت کات لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان نییە و دەبێت دەست بە کۆبوونەوەکان بکرێتەوە=KTML_End=
د. #ڕێواز فایەق#، سەرۆکی پەڕڵەمانی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند پڕۆسەی هەڵبژاردن وەک بابەتێکی گرنگ و چارەنووس ساز دەبێت هەرچوار ساڵ جارێک ئەنجام بدرێت و سەرجەم ناکۆکییە سیاسییەکانی لایەنە سیاسییەکان وەلا بنرێت و پرسی هەڵبژاردن بکرێتە ئەولەویەتی گفتوگۆکان چونکە، کات لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان نییە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئێمە لەدوای ئەنجامدانی کۆبوونەمان لەگەڵ سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و فراکسیۆنی یەکێتی و کارگێڕی مەکتەبی سیاسی، گەیشتینە ئەو بڕیارەی دەیێت کۆبوونەوەکان سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە، چونکە ئەوەی ئێستا چۆتە ناو ڕای گشتی و قسەی لەسەر دەکرێت، هۆکاری ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن کوورتکراوەتەوە لەنێوان یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە کاتێکدا ئەمە بابەتێکی گشتییە و پەیوەندی بە ڕێککەوتنی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکانە لەسەر ئەو پرسە.
ئاشکراشیکرد، لە ئێستادا #20-02-2023# پێمان ڕاگەیاندراوە کە لەلایەن کارگێڕانی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانەوە قسە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان دەکرێت، تا کۆبوونەوە لەنێوان هەردوو دەزگایی هەڵبژاردنی هەردوولادا بکرێت، تا ئەگەر ناکۆکییەک هەیە سەبارەت بە یاسای هەڵبژاردن و کۆمسیۆن چارەسەر بکرێت، بۆئەوەی لە دوای ڕێککەوتی 1-3 وە پەڕڵەمان دەستبکاتەوە بەکارەکانی خۆی. [1]