پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
دوپشک ئەو پیاوەی جیهان بەدوایدا دەگەڕا و لە سلێمانی دەستگیرکرا
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
چیرۆکی سەرکەوتنی ژنە ئەفسەرێکی کورد مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
شەم سامان
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
دانیا ئەحمەد
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
بەرنامەیەکی تایبەت لەسەر کەلە سەری شانەدەر Z و نیاندەرتاڵەکانی شانەدەر
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
پەیامی ژنە کوردێکی گوندی پەڵکانە بۆ پارتی و یەکێتی و عەرەبیش
13-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
13-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 519,252
وێنە 106,497
پەرتووک PDF 19,255
فایلی پەیوەندیدار 96,947
ڤیدیۆ 1,385
ژیاننامە
شێخ لەتیفی حەفید
ژیاننامە
ڕێبەر زەندی
ژیاننامە
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
ژیاننامە
زوبێر سوورچی
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
ڕاپۆرتێک دەربارەی پەروەردە و فێرکردن
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕاپۆرتێک دەربارەی پەروەردە و فێرکردن

ڕاپۆرتێک دەربارەی پەروەردە و فێرکردن
ناونیشانی بابەت: ڕاپۆرتێک دەربارەی پەروەردە و فێرکردن
ئامادەکردنی: #ئەیوب سڵێمان حسێن#
$پێشەکی$
پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە قۆناغبەندێکی گشتگیر و هەستیاری تێکچێژراو بە کۆمەڵە سیستەمێکی کارگێڕی و تەکنیکی و سەرپەرشتیاری ئەوتۆ کە کۆکردنەوەیان لە ڕێبازێکی یەکگرتووی هاوسەنگدا، پێویست بە دیدێکی گەیی و گەشبین دەکات، بڕوای بەو بڕواو پێویستیانە هەبێت کە لە وڵاتدا هەن و شایستەی هەڵگرتنی ئەم بارە قوورس و ئەرکە پیرۆزەن.
لەڕووی جێبەجێکردنەوە هەر لایەنێکی پەروەردەیی یان فێرکردن بەو زانستەوە بەستراوەتەوە کە تایبەتە بە تەکنیکی نوێی خودی ئەو لایەنەوە، کەواتە هەموو بەشە زانستیی و مرۆییەکانی کۆلێژەکانی خوێندنی باڵا لە زانکۆکانی هەرێمدا ناوەندی پاڵپشت و تەواوکار دەبن بۆ بوارە جیاجیاکانی پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە قۆناغی باخچەی ساوایانەوە تا قۆناغی ئامادەیی.
$پەروەردە$
بیرمەندانی بواری پەروەردە پێناسەی جیاوازیان لەسەر پەروەردە هەیە، ئەم جیاوازیانەش پەیوەندی بە دەورو نەقشی پەروەردەوە هەیە لە ژیانی تاک و کۆمەڵدا. هەندێکیان پەروەردە بە پڕۆسەیەک دەزانن کە گۆڕان لە هزر و بیر و ڕەفتاری تاکدا درووست دەکات و بەشێکیان وەک دامەزراوەیەکی جڤاکی لەبەرچاوی دەگرن و کاریگەریی دوولایەنەی نێوان مامۆستا و قوتابی لە قوتابخانەدا بە کاکڵەی باسەکانیان دادەنێن. گۆڕان و پێداچوونەوەی بەردەوام بە پێکهاتەو پڕۆگرامی پەروەردەدا دەبێتە هۆی پێشکەوتن لە بوارەکانی ئابووری، سیاسی، جڤاکی، کەلتووری و...دا.
''ژان ژاک ڕۆسۆ'' پەروەردە بە کەشتییەک دەشوبهێنێت کە دەتوانێت مرۆڤ لە زریان ڕزگار بکات. ئەو پێی وایە پەروەردە، بنەڕەت وژێرخانێکە کە دەکرێت سەرخانی کۆمەڵگەیەکی تەندرووستی لەسەر درووست بکەیت.
''لێستەۆرد'' ی کۆمەڵناس، پەروەردە بە کەرەستەیەک بۆ گۆڕان و پێشکەوتنی کۆمەڵگە ناودەبات و پێی وایە کە ئەنجامی ئەو گۆڕان و پێشکەوتنە ژیان باشی و خۆشبەختی تاکی لێ دەکەوێتەوە.
هەرچۆن بێت سیستەمی پەروەردە لە سەردەمی جیهانی بوون و تەکنەلۆجیاشدا دەوری بێ ڕکابەری خۆی لە پەروەردەکردنی مرۆڤدا پاراستووە، دامەزراوەی پەروەردە مرۆڤ بۆ داهاتوو پەروەردە دەکات، هەربۆیە دەبێت دیدو بەرچاوروونی باشی لە دوارۆژ و پێداویستی کۆمەڵگەهەبێت. ئەزموونی وڵاتانی پیشکەوتووی وەک ئەمریکاو ژاپۆن ئەوە نیشان دەدات کە گۆڕان و پێداچوونەوەی بەردەوام بە پێکهاتەو پڕۆگرامی پەروەردەدا دەبێتە هۆی پێشکەوتن لە بوارەکانی ئابووری، سیاسی، جڤاکی، کەلتووری و...دا.
$پێگەی پڕۆگرامەکان لە پڕۆسەی پەروەردەدا$
چەمکی پڕۆگرامی خوێندن مێژوویەکی دێرینی هەیە و بەپێی ژمارەی لایەنی پەیڕەوکارانیشی پێناسەی جیاجیای بۆ دەکرێت، بۆ نموونە چەمکی بەپێی چەمکی شێوازی تەقلیدی پڕۆگرامی خوێندن ئەوەیە کە هەموو زانیاری و ڕاستییەکانی نێو پڕۆگرامی خوێندن دەگرێتەوە کەفێرگە بە فێرخوازی دەبەخشێت. بەڵام بەپێی چەمکی شێوازی نوێ ئەم بۆچوونەوە دەگۆڕێت و پێناسەکردنی پێشتر جیاوازە چونکەن پڕۆگرامەکانی خوێندن زیاتر بەو شارەزایی و کارامەیانەوە پەیوەستن کە کەفێرخواز لەفێرگەدا وەریان دەگرێت و بەکاریان دەهێنێت.
ئەوەی لێرەدا گرنگە بووترێت ئەوەیە هەموو بۆچوونەکان لەو باوەڕەدان کە پەڕتووکەکانی پڕۆگرامی خوێندن جەخت لەسەر داوا پرەنسیپییەکانی زانست و پەروەردە دەکەن و بەپێی زنجیربەندی قۆناغەکانی خوێندنی بنەڕەتی و سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی ڕێک دەخرێن. مۆرکێکی مرۆڤایەتی و ئاشتیخوازانەی پێوە دیارە، بۆیە زۆربەی سەرەداوەکانی سیستەمی پەروەردەیی هەر وڵاتێک لەگەڵ بەرنامە و پڕۆژەکانی ڕێکخراوی (یۆنسکۆ) و (یونسێف) ی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان یەکدی دەگرنەوە و ئاڵۆگۆڕێکی هزی و تەکنیکی لەنێوانیان هەیە. لەم سۆنگەیەوە هەر وڵاتێک لەسەر ئاستی #وەزارەتی پەروەردە# و فێرکردن یان ئەنجوومەنێکی نیشتمانی باڵا، پلانێکی خۆی و ستراتیژی زانستی و هەیە و پەیکەربەندێکی کارگێڕیڤو تەکنیکی تۆکمەش بۆ شێوازگ دانان و ڕێکخستنی پڕۆگرامەکانی خوێندن دادەڕێژێت. بۆ ئەم مەبەستەش سەنتەرێک یان ناوەندێکی سەربەخۆ بۆ ئەنجامدانی ئەم ئەرکە دادەمەزرێنێت.
$شێوازەکانی پڕۆگرامەکانی خوێندن$
بەشێوەیەکی گشتیی لە دانان و ڕێخکستنەوەی پڕۆگرامی خوێندندا دوو شێوازی سەرەکی پەیڕەودەکرێت:
1- شێوازی تەقلیدی، لەم شێوازە پڕۆگرامی خوێندن جەخت لەسەر جۆر و ڕێژەی زانیارییەکان دەکات و بە بنەمای سەرەکی پڕۆسەی فێرکردن دادەنرێت، بۆیە دەبێت بۆ وانە وتنەوەی هەر پەڕتووکێکی خوێندن مامۆستایەکی پسپۆڕی خاوەن ئەزموون هەبێت و ناوەرۆکی پەڕتووکەکە بۆ فێرخواز و خوێندکاران شی بکاتەوەو بەشێوەیەکی ئاسان لێکی بداتەوە، بۆ ئەوەی فێرخوازانیش ئەو بابەتانە بەجوانی وەربگرن و بەدرووستی تێ بگەن. لەکۆتاییدا تاقیکردنەوەکانی زارەکی و بە نووسین دەبنە پێوەری سەرەکی و یەکلاکەرەوەی باوەڕپێکراو کە فێرخوازان تا چەند لەو بابەتە تێگەشتوون و سەرەنجام ئاستی زیرەکی و ڕادەی تێگەشتنیان دەسنیشان دەکات.
2- شێوازی نوێ، لەم شێوازەدا پڕۆگرامەکانی خوێندن کۆمەڵە شارەزایی و کارامەیی لەخۆدەگرن و وەکوو کلیلێکی فێربوون دەخرێتە بەردەستی مامۆستا و فێرخوازان، بۆ ئەوەی بە یارمەتیی مامۆستایان، فێرخوازان بتوانن بازنەی شارەزابوونیان فراوانتر بکەن و بەشێوەیەکی گشتگیر و لە هەموو ڕوویەکەوە گەشە بکەن و کەسایەتییەکی هاوسەنگ لەلایەنی ژیری و جەستەیی و دەروونیان بۆ درووست ببێت و وەکوو تاکێکی تەندرووست مامەڵە لەگەڵ پێشهاتەکانی ژیانی پیشەیی و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و بۆچوونە سیاسییەکان بکەن.
تایبەتمەندیەکانی پەروەردە
پەروەردە هەموو کەسێک بەهێز دەکات هەندێک لەو ناوچانەی کە پەروەردە یارمەتیدەدات ئەمانەن:
1- لابردنی هەژاری پەروەردە یارمەتیی دەدات لە نەهێشتنی هەژاری وەک ئەوەی مرۆڤ پەروەردە بێت، دەتوانێت کارێکی باش بەدەست بهێنن و هەموو پێداویستییە بنەڕەتییەکان و پێداویستیی و پێداویستیی خێزانەکەی جێبەجێ بکات.
2- سەلامەتی و ئاساییش لە دژی تاوان ئەگەر مرۆڤ باش پەروەردە بێت ، بە ئاسانی لە کەس گێل نابێت. کەسی ڕۆشنبیر کەمتر تووشی توندوتیژی خێزانی و خراپە کۆمەڵایەتییەکانی تر دەبێت. چێژ لە پەیوەندی تەندرووست لە ژیاندا وەرئەگریت واتە خەڵک کەمتر لە خۆڕا ڕائەکڕن لە فێڵکردن یان بوون بە قوربانی توندوتیژی.
3- پێشگرتن لە شەڕو تیرۆر بۆ ئەوەی ژیانێکی ئارام و پارێزراو بەڕێوەببەیت، پێویستە مرۆڤ لە بەهای پەروەردە لە ژیانی ڕۆژانەماندا تێبگات پێویستە یەکێک لە چالاکییە جۆراوجۆرەکانی خوێندندا بەشێکی کارا بێت ئەم جۆرە چالاکییە بەرهەمهێنەرانە زانیاری دابین دەکات بۆ ئەوەی ژیانێکی باشتر بژیت.
4. بازرگانی و بازرگانی پەروەردەیەکی باش بە سادەیی مانای چوونە قوتابخانە یان کۆلێژ و بەدەستهێنانی پلە نییە. بازرگانی و بازرگانی وڵاتیش بە ئاسانی گەشدەبێت ئەگەر هاوشارییەکانی باش پەروەردە بکرێن . پەروەردە یارمەتیی دەدات بۆ خۆبەستنەوە و درووستکردنی متمانەیەکی گەورە لەنێوانیاندا بۆ بە ئەنجام هێنانی ئەرکە قوورسەکان. لەسەر وەرگرتنی خوێندن، ستانداردی ژیانیان بەرەو باشتر دەڕوات.
5. یاسا و فەرمان پەروەردە پڕۆسەی گەشەی خێرای نەتەوە کە ئەگەر پەروەردەیەکی باشتان هەبێت، دەتوانن خزمەتی باش بە وڵاتەکەتان بکەن ئایدیۆلۆژیایەکی سیاسی باش پێشدەکەویت.
$ڕۆڵی پەروەردە لە کۆمەڵگەدا$
پەروەردە ئەو دامەزراوە کۆمەڵایەتیەیە کە کۆمەڵگە لە ڕێگەیەوە زانیاری یەکی گرنگ بۆ ئەندامەکانی دابین دەکات، لەوانە ڕاستییە بنەڕەتییەکان، کارامەیی کار و بەها نۆرمە کلتورییەکان.
یەکێک لە گرنگترین سوودەکانی پەروەردە ئەوەیە کە ژیانی تاکەکەسی باشتر دەکات و یارمەتیی کۆمەڵگە دەدات بە شێوەیەکی ڕێک و درووست بەڕێوەی ببات. بە دابینکردنی پەروەردە دەتوانرێت هەژاری لاببرێت و هەموو کەسێک دەتوانێت هاوکاری خۆی بۆ پێشخستنی وڵات دابین بکات.
پەروەردە یارمەتیی دەدات لە درووستکردنی کۆمەڵگەیێکی باشتر ڕۆشنبیری زیاتر لە چاو کەسێکی نەخوێنەوار دا زیاتر بەهای ئەخلاقی باشتر پەرە پێدەدات. نەبوونی خوێندن کێشە درووست دەکات وەک خورافە و توندوتیژی خێزانی و خراپی تەندرووستی و خراپی ئاستی ژیان. پەروەردە دەرفەتی یەکسان بۆ هەردوو ژن و پیاو و ڕۆشنبیر دەهیێت و دەتوانێت کۆمەڵگەی باشتر درووست بکات. بەبێ پەروەردەیەکی باش، ناکرێت کۆمەڵگەی باشتر پێک بێت.
$ئایین و گرنگیدان بە پەروەردە و فێرکردن$
پەیامی هەر ئایینێک لە ئایینە ئاسمانییەکان؛ بە پلەی یەک؛ پەیامێکی پەروەردەیی دوورمەودایە، کە مرۆڤایەتی هاندەدات بە گرینگی و بایەخەوە بۆ پرسی پەروەردە و فێرکردن بڕوانن، ئەوەتا یەکەم دەقی قوڕئانی پیرۆز، کە دابەزیووەتە خوارەوە بۆ سەر پێغەمبەری مرۆڤایەتی، حەزرەتی محەمەد، فەرمانکردن بووە بە خوێندن و خوێندنەوە “اقْرَأْ بِاسْمِ ڕَبِّکَ الَّذِي خَلَقَ“، هەروەها ئایەتی “ن والقلم وما یسطرون“، کە سوێندخواردنی زاتی پەروەڕدگارە بە قەڵەم و نووسین، ئەمانەش گەواهیدەرێکی ڕاشکاوانەن لەسەر ئەوەی کە ئەرکی لەپێشینەی پەیامی ئایینی؛ هاندان بووە بۆ وەبەرهێنان لە توانا و بەهرە و وزە سرووشتییەکان لەناو ئەو ڕووبەرە بەرفراوانەی نەخشەی ژیانی مرۆڤایەتیدا.
لێرەوەش تێدەگەین؛ کە ئایینی ئیسلام؛ وەک درێژکراوەی پەیامی ئایینە ئاسمانییەکانی پێشووی خۆی، هەڵگری ستراتیژییەتێکی پەروەردەیی بەهێز و بەرینە، کە هەموو ڕەهەندەکانی پەیوەست بە پرسی پەروەردە و پێگەیاندن و فێرکردنی کردووەتە ئەولەوییەت بۆ بنیاتنانی نەوەیەکی پەروەردەکراوی هۆشیار؛ کە بتوانێت بەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە گەشەپێدەری بەها مرۆییەکان بێت؛ کە پێویستییەکی هەمیشەیین بۆ دانانی نەخشەڕێی نوێ بۆ تاکەکانی کۆمەڵگە؛ کە هەموو پێوەرەکانی هێمنایی و ئاسوودەیی و تەبایی بۆ فەڕاهەم بکات.
وێڕای ئەو ڕاستییانەش؛ لە وێستگە جیاوازەکانی ژیانی پێغەمبەری مرۆڤایەتی حەزرەتی محەمەد (د.خ) ؛ وێنەی ڕوون بەر دیدە دەکەون؛ کە پەرۆشی ئەو ڕێبەرە ڕێپیشاندەرەی مرۆڤایەتی دەسەلمێنن بۆ تەکاندان بە ڕەوتی پەروەردە و فێرکردن و ڕاهێنانی نەوەکان لەسەر بایەخدان بە خوێندەواری، ئەوەتا لە شەڕی بەدری گەورەدا؛ کاتێک 70 شەڕکەری بێباوەڕەکان بە دیل دەگیرێن؛ ئەو بە ڕاوێژ لەگەڵ هاوەڵەکانی؛ هەموویانی ئازاد کرد لەبەرانبەر ئەوەی هەر یەکێکیان 10 منداڵی موسڵمانان فێری خوێندنەوە و نووسین بکات، بڕیاردان لەسەر ئەو بژاردەیەش؛ لەو کاتەی پێشنیاری بژاردەی دیکەشی بۆ کرابوو؛ سەلمێنەری ئەو ڕاستیەیە کە ئایینی ئیسلام بواری پەروەردە و فێرکردن و پێگەیاندنی لە پێشەوەی هەموو بوارەکانی دیکە پۆڵێنبەند کردووە، ئەوەشیان لەوەوە سەرچاوە دەگرێت، کە تێڕوانینی ئایینی ئیسلام بۆ درووستکردنی نەوەیەکی هۆشیار و خوێندەوار لەوەوە دێت؛ کە سەرکەوتووترین شێوازە بۆ سڕینەوەی سیماکانی نەفامی و دواکەوتوویی و دابڕان لە ڕەوڕەوەی پێشکەوتن، هەروەها زامنیشە بۆ دەستەبەرکردنی کۆمەڵگەیەکی تەندرووست؛ کە پێشکەوتن و پێکەوەژیان و شارستانییەت و پێشڤەچوونی هەمەلایەنە ببنە دیارترین تایبەتمەندییەکانی.
لێرەوە بۆمان ڕوون دەبێتەوە؛ کە پەیامە ئایینیەکان پەیامێکی تێروتەسەلن، کە هاوشان لەگەڵ پرەنسیپە پەروەردەییەکانی دیکەدا؛ مرۆڤایەتی بەرەو شکۆمەندی ئاڕاستە دەکەن، لەگەڵ هەموو هەلومەرجێکی ژیانیشدا دەگونجێن بۆ ئەوەی لە گرنگیدان بە پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن بکرێنە ژێدەرێکی بنچینەیی، چونکە ڕەهەندە پەروەردەییەکان لە پەیامە ئایینیەکاندا یەکسانن بە بەدیهێنانی ئامانجە بەرزەکان؛ کە خەمخۆرانی مرۆڤایەتی عەوداڵی بەدەستهێنانیانن.
$تیۆری بافڵۆف بۆ فێرکردن$
تیۆری بافڵۆف، خاوەنی ئەم تیۆرە زانای دەروونزانی ڕووسی ئیڤان بافڵۆفە، ئەوەی شایەنی باسە بافڵۆف لەپڕ بیرۆکەی ئەم تیۆرەی دۆزییەوە ئەویش لەکاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی لەسەر پڕۆسەی هەرسکردن لەلای سەگ. ئەم تیۆرەش بووە هۆی ئەوەی گۆڕانکاری گەورە بەسەر پڕۆسەی فێرکردن و فێربووندا بێت. بیرۆکەی تیۆری بافڵۆف بەناوی (فێربوونی مەرجی) ناسراوە واتە بوونەوەر (مرۆڤ یان ئاژەڵ) وەڵامدانەوەی بۆ وروژێنەرە جیاجیاکان دەبێت بەهۆی هاوشانبوونی لەگەڵ وروژێنەرەی تر کە لە بنەڕەتدا کاریگەریی لەسەر وروژاندنی ڕەفتار هەیە لەکاتی ڕوودانی.
$تاقیکردنەوەی بافڵۆف$
بافڵۆف تاقیکردنەوەکانی بەشێوەی سەرەکی لەسەر سەگ ئەنجام دەدا بۆ ئەوەی (فێربوونی مەرجی) بخاتەڕوو، شێوازی تاقیکردنەوەکەشی لە ڕێگەی پێوانی ڕێژەی ڕژانی لیکی سەگ بوو لەکاتی پێدانی خواردن بۆی، بەڵام ئەوەی بافڵۆف لە تاقیکردنەوەکەدا ئەنجامی دەدا لەکاتی پێدانی خواردن بۆ سەگەکەی هاوشانکردنی زەنگێک بوو، واتە بافڵۆف هەڵدەستا بە لێدانی زەنگ بەچەند چرکەیەک پێش ئەوەی خواردن بە سەگەکە بدات وە لە کاتی پێدانی خواردن ڕێژەی لیکی سەگەکەی دەپێوا بۆ ئەوەی ڕادەی وەڵامدانەوەی سەگەکە بپێوێت بۆ وروژێنەرە سرووشتییەکە کە ئەویش خواردن بوو وە پاش چەندین تاقیکردنەوە، بافڵۆف هەڵدەستا بە لێدانی زەنگ بەبێ ئەوەی خواردن بەدوایدا بێت، بینی سەگەکە وەڵامدانەوەی بۆ زەنگەکە (وروژێنەری مەرجی) هەیە بەڕژانی لیکی، لە دەرەنجام بۆی دەرکەوت بوونی وروژێنەرێکی (مەرجی) بە هاوشانی لەگەڵ وروژێنەرێکی (سرووشتی) لەپاش دووبارەبوونەوەیان ورووژێنەری (مەرجی) هەمان کاریگەریی وروژێنەری (سرووشتی) دەبێت.
$بنەماکانی ڕوودانی وەڵامدانەوەی مەرجی$
1- هاوشانی یان نزیکی کات لەنێوان وروژێنەری سرووشتی و ڕوژێنەری مەرجی.
2- دووبارەبوونەوەی دەرکەوتنی ئەم دوو وروژێنەرە بە هاوشانی.
3- پێویستە بوونەوەرەکە مرۆڤ یان ئاژەڵ (سەگ لە تاقیکردنەوەکە) پاڵنەری هەبێت بۆ ئەوەی وەڵامدانەوەی هەبێت، لە تاقیکردنەوەی بافڵۆف مەرجە سەگەکە برسی بێت.
4- هیچ شتێک نەبێت سەرنج و ئاگایی بوونەوەرەکە پەرتەوازە بکات.
$یاساکانی فێربوونی مەرجی$
یاسای (یەک جار) بافڵۆف لە تاقیکردنەوەکان وروژێنەری سرووشتی و مەرجی بەچەند جار دەخستەڕوو بۆ ئەوەی فێربوونی مەرجی ڕووبدات، بەڵام بۆی دەرکەوت هەندێک جار وەڵامدانەوەی مەرجی ڕوودەدات، بەیەک جار لەکاتی ڕوودانی بە هاوشانی لەگەڵ وروژێنەری سرووشتی، بەتایبەتی کاتێک ئەم وروژێنەرە هەڵچونێکی توندی لەگەڵدابێت (بۆ نموونە ئەو منداڵەی دەستی بە ئاگر دەسوتێت هەر شتێک ببینێت سەرچاوەی ئاگربێت لێی دەترسێت) .
$یاسای پاڵپشتی$
پاڵپشتی پەیوەندی نێوان وروژێنەری سرووشتی و مەرجی بەهێزدەکات، وە هەرچەند ئەم پەیوەندییە بەهێزبێت تاک هەوڵدەدات ئەم وەڵامدانەوەی فێربێت و وەری بگرێت بۆ نموونە (لە تاقیکردنەوەی بافڵۆف بوونی خواردن لەدوای زەنگەکە وای کرد وەڵامدانەوەی سەگەکە بۆ زەنگەکە بەهێزبێت) .
$یاسای نەمان (کوژانەوە)$
ئەم یاسایە پێچەوانەی یاسای پاڵپشتییە واتە ئەگەر هات و وروژینەری مەرجی بەردەوام دەرکەوت بەبێ ئەوەی وروژێنەری سرووشتی لەدوادا بێت ئەوا وەڵامدانەوە بۆ وروژێنەری مەرجی نامێنێت و دەکوژێتەوە بۆ نموونە (ئەگەر مامۆستا بەردەوام هەڕەشە لە قوتابی بکات بە سزادانی بەڵام هیچ سزای نەدات ئەوا قوتابی هیچ بەهایەک بۆ هەڕەشەکانی مامۆستا دانانێت) .
$یاسای گشتگیرکردن و وروژێنەرەکان$
واتە بوونەوەر مرۆڤ یان ئاژەڵ فێری وەڵامدانەوەی بۆ چەند وروژێنەر دەبێت ئەگەر هات و ئەم وروژێنەرانە بە یەکەوە بە هاوشانی لەگەڵ یەکتر هاتن بۆ نموونە (ئەو منداڵەی لەلایەن پزیشک دەرزی لێدەدرێت لە هەموو کەس دەترسێت بەرگی سپی لەبەربکات) .
$یاسای جیاکاری$
واتە بوونەوەر مرۆڤ یان ئاژەڵ فێری جیاکاری لە وەڵامدانەوەکانی بۆ وروژێنەرەکان دەبێت ئەگەر هات و ئەم وروژێنەرە پاڵپشتی نەبوو، لە تاقیکردنەوەکەی بافڵۆف بینی سەگەکان وەڵامدانەوەیان بۆ دەنگان نامێنێت تەنیا ئەو دەنگانە نەبێت کە خواردنی بەدواوە دێت واتە سەگەکان لە تاقیکردنەوەی بافڵۆف فێری جیاکردنەوەی دەنگەکان بوون.
$یاسای بەدوادا هاتن$
واتە بوونەوەر مرۆڤ یان ئاژەڵ وەڵامدانەوەکانی دەگوازێتەوە لە وروژێنەرێکی مەرجی بۆ وروژێنەرێکی تر و هەمان کاریگەریی دەبێت و بافڵۆف ناوی لێنا وەڵامدانەوەی (پلەی دووەم) بۆ نموونە (ئەو قوتابیەی لەلێدان دەترسێت بوونی دار لە دەستی مامۆستا وای لێدەکات بترسێت و هەڕەشەکردنی مامۆستا بەلێدانی وای لێدەکات بترسێت) .
$جێبەجێکردنی تیۆری بافڵۆف لە پڕۆسەی فێربوون لەناو قوتابخانە$
بۆ ئەوەی مامۆستا بە باشترین شێوە کەڵک لە تیۆری بافڵۆف وەربگرێت پێویستە ئەم خاڵانە ڕەچاو بکات:
1- پەیوەندی پۆزەتیڤ لەنێوان قوتابی و قوتابخانە درووستبکات بەشێوەیەک ببێتە جێگایەکی دڵخۆشکەر بۆ قوتابی.
2- هانی قوتابییان بدات بۆ بەشداریکردنێکی پۆزەتیڤانە لە چالاکیە جیاجیاکان وە پێویستە پەیوەندی لەنێوان وەڵامی هەڵە ڕاست دەستنیشان بکات بۆ ئەوەی قوتابی فێری وەڵامی ڕاست ببێت و بڕوای بەخۆی بەهێزتربێت.
2- پێویستە ژووری پۆل بکاتە شوێنی خۆش بۆ قوتابییان لە ڕێگەی ئەنجامدانی چالاکی جۆراوجۆر.
3- بۆ ئەوەی قوتابی ترسیان لە تاقیکردنەوە نەمێنێت پێویستە مامۆستا چەند تاقیکردنەوەیەک ئەنجام بدات بەبێ ئەوەی نمرەیان بۆ دابنێت تا قوتابییان ئاشنایی لەگەڵ تاقیکردنەوەکان پەیدا بکەن.
4- پێویستە مامۆستا هەوڵبدات دڵەڕاوکێ و ماندوبوونی قوتابییان کەم بکاتەوە لە ڕێگەی ئەنجامدانی گەشت و چالاکی لەدەرەوەی قوتابخانە.
$دەرەنجام:$
گەیشتن بە گەشە و پێشکەوتنی ئابووری و کۆمەڵایەتیی بەردەوام، پەیوەندیی ڕاستەوخۆی لەگەڵ سیستەمی پەروەردە و فێرکردن و هێزی مرۆیی دڵسۆز و کارا کە بەرهەمی ئەم سیستەمەیە هەیە و ئەگەر بەرپرسان و دارێژەرانی سیاسەتی پەروەردەیی گرنگی بەم بابەتە نەدەن، گەشەی بەشەکانی تری کۆمەڵگە دووچاری قەیران دەبێتەوە و لە ئاکامدا لەسەر کۆی پێشکەوتن لە کۆمەڵگەدا کاریگەریی نەرێنی دەبێت. هەر لەم ڕوانگەوە زانایانی بواری ئابووری و کۆمەڵناسی یەکێک لە گرنگترین پێوەرەکانی پێشکەوتن و گەشەسەندنی ئابووری و کۆمەڵایەتی بە ڕێژەی پێشکەوتن و پەرەسەندنی هێزی مرۆیی ئەو کۆمەڵگەیە دەزانن. لە کۆمەڵگەی ئێمەدا ئەگەرچی ڕۆڵی ئەرێنی پەروەردە بە دی دەکرێت، بەڵام حکوومەت و وەزارەتی پەروەردە بە چۆنییەتیی پڕۆسەی خوێندن و ڕۆڵی پەروەردە لە پێشکەوتن و گەشەی بوارە جیاوازەکاندا گرنگییان نەداوە.
$سەرچاوەکان$
1. مەجید کاکە وەیس، باسێک لە بنەمای پەروەردە و فێرکردن و کۆمەڵگەی پێشکەوتوو، دەزگای توێژینەوە و بڵاوکردنەوەی موکریانی، چاپی یەکەم 2008، #دهۆک#.
2. د.عیزەدین ئەحمەد عەزیز، بنەماکانی دەروونزانی گشتیی، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ڕۆژهەڵات، #هەولێر#، چاپی پێنجەم.
3. لە پەراوێزەکانی پەروەردە و فێرکردنەوە، #شنۆ# یەحیا، دەزگای موکریانی بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، چاپی یەکەم 2013
4. سەرەتاکانی دەروونناسی و پەروەردەناسی، و.حەمەی ئەحمەد ڕەسوڵ، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، چاپی یەکەم، #سلێمانی#، 2011
5. هەڵبژاردەی بەرهەمەکانی بافڵۆف، کوشتوو یانتز، و.سەربەست خەسرەو عارف، چوارچرا، 2010، سلێمانی.
6. بقلم: د. حمد عەبدالفەتاح الزکی، 2010، مجلە المعرفە -مملکە العربیە السعودیه.
7. کۆمەڵێک نووسەر، و.قادر وریا، مێژووی پەروەردە و فێرکردن، مەکتەبی بیر و هۆشیاری، 2005
8. پەیڕەوی منداڵی موسڵمان، د. إبراهیم عەبدالڕەحمان العانی، و:أحمد شێخ عەبدوڵڵا وەرتێ، مەحوی 2 – هەولێر چاپی یەکەم 2013.
9. پەروەردەی منداڵ لەئیسلام دا، د.عەبدوڵڵا ناسح علوان، و.ناسیح ئیبراهیم، بڵاوکراوەی پڕۆژەی تیشک، چاپی یەکەم 2009
10. گۆڤاری پەروەردە و فێرکردن، سەرنووسەر ئەحمەد محەمەد قەرەنی، هەولێر، وەزارەتی پەروەردە، ژمارە1 و 2و 3ی ساڵی 2008.
[1]
ئەم بابەتە 756 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاپۆرت
پۆلێنی ناوەڕۆک: پەروەردە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 21-02-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 21-02-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 21-02-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 756 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 10
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
وێنە و پێناس
ناو قەڵاتی هەولێر ساڵی 1935
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
کورتەباس
دارەسووتاوەکە ... مێژووی بازاڕێک لە بازرگانی
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
ژیاننامە
دانیا ئەحمەد
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
کورتەباس
لە ساڵیادی (کۆبانی) دا، ئازارترین و خۆڕاگرترین و شۆڕشگێڕترین و وێرانکراوترین شاری کوردستان لە سەدەی ‎21‏ هەمیندا
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
کورتەباس
جینۆسایدی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و پڕۆژەکەی (محەمەد تەڵەب هیلال)
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1937
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فلوکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
عەنکاوە ساڵی 1956

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
شێخ لەتیفی حەفید
14-05-2014
هاوڕێ باخەوان
شێخ لەتیفی حەفید
ژیاننامە
ڕێبەر زەندی
12-05-2020
سەریاس ئەحمەد
ڕێبەر زەندی
ژیاننامە
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
10-07-2022
زریان عەلی
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
ژیاننامە
زوبێر سوورچی
04-06-2023
سروشت بەکر
زوبێر سوورچی
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
نیشتمان سەعید
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
دوپشک ئەو پیاوەی جیهان بەدوایدا دەگەڕا و لە سلێمانی دەستگیرکرا
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
چیرۆکی سەرکەوتنی ژنە ئەفسەرێکی کورد مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
شەم سامان
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
دانیا ئەحمەد
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
بەرنامەیەکی تایبەت لەسەر کەلە سەری شانەدەر Z و نیاندەرتاڵەکانی شانەدەر
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
پەیامی ژنە کوردێکی گوندی پەڵکانە بۆ پارتی و یەکێتی و عەرەبیش
13-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
13-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 519,252
وێنە 106,497
پەرتووک PDF 19,255
فایلی پەیوەندیدار 96,947
ڤیدیۆ 1,385
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 10
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
وێنە و پێناس
ناو قەڵاتی هەولێر ساڵی 1935
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
کورتەباس
دارەسووتاوەکە ... مێژووی بازاڕێک لە بازرگانی
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
ژیاننامە
دانیا ئەحمەد
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
کورتەباس
لە ساڵیادی (کۆبانی) دا، ئازارترین و خۆڕاگرترین و شۆڕشگێڕترین و وێرانکراوترین شاری کوردستان لە سەدەی ‎21‏ هەمیندا
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
کورتەباس
جینۆسایدی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و پڕۆژەکەی (محەمەد تەڵەب هیلال)
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1937
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فلوکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
عەنکاوە ساڵی 1956

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.328 چرکە!