جگەر ئەندامێکی گرنگی جەستەیە، دەکەوێتە بەشی سەرەوەی لای ڕاستی بۆشایی سک لەژێرەوەی ناوپەنچک و لە سەرووی گەدە و گورچیلەی ڕاست و ڕیخۆڵەکانەوەیە، ڕەنگێکی قاوەیی سوورباوی تێری هەیە و چەندین ئەرکی گرنگی هەیە.
=KTML_Bold=کاتێک جگەر نەخۆش دەکەوێت، چەند نیشانەیەک لە جەستەدا دەردەکەوێت، بەتایبەتی قاچەکانت، پێویستە سەرنجی بدەیت.=KTML_End=
=KTML_Bold=1- ئاوسان و ئازاری پێ=KTML_End=
ئازاری پێ نیشانەیەکی باوی نەخۆشی جگەرە، کاتێک جگەر بە باشی کارناکات، ئاو و ژەهر لە بەشی خوارەوەی جەستە کۆدەبێتەوە.
=KTML_Bold=2- خروی پێ=KTML_End=
کاتێک بەهۆی نەخۆشی جگەرەوە بۆری زەرداو دەگیرێت یان زیانی پێدەگات، پێیەکان تووشی خرو دەبن، هەندێک جاریش دەست بەو شێوەیەیە.
=KTML_Bold=3- مێروولەکردنی پێ=KTML_End=
سڕبوون و مێروولەکردنی پێ نیشانەیەکی دیکەی گرفتن لە جگەردا.
=KTML_Bold=نیشانەکانی دیکەی نەخۆشی جگەر:=KTML_End=
1- زەردبوونی چاو و پێست.
2- ئازار و غازات.
3- خروی پێست.
4- تۆخبوونی ڕەنگی میز.
5- دڵتێکەڵهاتن و ڕشانەوە. [1]