پاچکە بدەیت بە ناکەس، هەوەسڕانی ئەکا.
پاچکە: سەروپێ، هەوەسڕانی: لە سنوور دەرچوو یان سنووری نەریتی کۆمەڵگە وەلانان و بەئارەزوو ڕەفتارکردن، خواردن بدەی بە ناکەس دوای ئەوەی تێریخوارد، ئەوەی مایەوە دەیڕێژێت پاشان لە پاشەملە دەکەوێتە باسکردنت، واتە: ناوەجاخ کە تێری خوارد، ئەزەڕێ. یان پیاوەتی لەگەڵ کەسێکدا دەکەی کە خۆیگرت و بەهێزبوو نەک ناتناسێت بەڵکوو دژایەتیت دەکات.[1]