پاروو تا نەیجووی قووتناچێ.
پاروو تا نەجوویرێ قووت نادرێ.
هەر کارێک پێویستە سەرەتاییەکانی بۆ دەستەبەر نەکرێ بە پلان هەنگاو بەهەنگاو لەگەڵی نەڕۆی، سەرکەوتوونابێ و ئەنجامی باشی نابێ، لە پەندەکەدا نموونە بە پارووی نانخوارد هاتووەتەوە، واتە: پاروویەک تا لەناو دەمدا نەجوویرێت، قوتدانی ئاستەمە چونکە خاوەنەی لەبنینی دەگرێت. [1]