ناونیشانی بابەت: ئورارتو دەوڵەتێکی مەزنی کورد لە سەدەی نۆیەمی پێش زایین
نووسەر: #سارا سەردار#
لاوازبوونی کاتیی دەوڵەتی ئاشوور لە نیوەی یەکەمی سەدەی هەشتی پێش زایین، بووە ﮪۆی پەرەسەندن و بەهێزبوونەوەی (ئورارتو) کە لە ماوەیەکی کەمدا بووە بەهێزترین دەسەڵاتی ناوچەکە.
ئەم دەوڵەتە لە یەکگرتنی هۆزەکانی نیشتەجێی کەنارەکانی دەریاچەی (#وان#) بە پایتەختێک بە ناوی (توشیبا) درووست بووە. ئورارتییەکان لە ساڵەکانی (1500 - 600 پ. ز) لە ناوچەکانی دەریاچەی وان و دەریاچەی #ورمێ# و چیاکانی ئارارات دەسەڵاتدار بوون.
ئاشوورییەکان بە زمانی خۆیان پێیان گوتوون (ئورارتو) ، بەڵام ) ئورارتی (یەکان خۆیان بە خۆیان گوتووە (بیاینی یان ڤیانیلی) و لە تەوراتیش بە (ئورارتو) ناویان هاتووە.
$جوگرافیای ئورارتو$
ئەم ئیمپراتۆرییەتە لە ڕووی جیۆگرافییەوە کەنارەکانی دەریاچەی ورمێ، دەریاچەی وان و چیاکانی ئاراراتی لەخۆ گرتووە.
هەندێ پسپۆڕی شوێنەواریی لەو بڕوایەدان کاتێک ئیمپراتۆریی #میتانی# لاواز و دابەش بوو بۆ دوو دەوڵەت، یەکەمیان (خانی گەلبات) لە ناوچەی خاپوور کە دوایی بەرەبەرە لەلایەن ئاشوورییەکانەوە لەناو برا، دووەمیان ئورارتو بوو کە لە سەردەمی فەرمانڕەوایی پاشا (مینوا) لە دەوروبەری (810 - 786 پ. ز) بووە بە هێزێکی گەورەی ناوچەکە و ڕکابەرییەکی سەرسەختی ئاشوورییەکانی کردووە.
$ناوی ئورارتو$
هەندێ سەرچاوە ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوی ئورارتی لە ناوی #چیای ئارارات#ەوە هاتووە، کۆنترین بەڵگە کە ئاماژەی بە ناوی ئورارتی کردبێت لە ساڵنامەکانی ) شەلمانسەری یەکەم 1274_1245 پ. ز (دا بەشێوەی ) ئورارتری (ی هاتووە و دەڵێ: ئورارتری لە یەکێتیی چەند هۆزێکی ناوچەی کوێستانی ئەرمەنستان درووست بووە، بە دەستی ئاشوورییەکان داگیر کرا.
زمان و نووسین لە زمانی ئورارتوییدا چەند بەردەنووسێک بە خەتی بزماری بە جێ ماوە و دەرکەوتووە کە زمانی ئورارتی نە لە بنەماڵەی زمانی سامییەکان بووە و نە لە بنەماڵەی زمانە هیندوئەورووپییەکان، پێشتر هەندێک لە مێژوونووسان تێبینییان کردبوو کە ڕەنگە زمانی ئورارتی و زمانی خوری لە یەک خێزانی زمانەوانی بن، بەڵام لە پاش توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی زۆر لەلایەن زانا شوێنەوارییەکانەوە دەرکەوت زمانی ئورارتی لقێک نییە لە زمانی خوری، بەڵکوو زمانێکی جیاوازە و پێوەندی ئەم دوو زمانە ڕەنگە تەنیا لە ڕیشە کۆنەکەیانەوە بێت.[1]