ناونیشانی بابەت: نیشانەکانی ھەستیاری بە پڕۆتینی شیر
ئامادەکردن: د. #گەوهەر سەمەد#
زۆرترین پرسیار کە بۆ پەیجەکەمان ھاتبێت ئەم پرسیارەیە:
دکتۆرە منداڵەکەم حەساسیەی بە پڕۆتینی شیر ھەیە، چی بدەمێ؟
دکتۆرە شیری منداڵەکەمیان گۆڕی وتیان حەساسیەی بە پڕۆتینی شیر ھەیە.
بۆیە پێم باشبوو بەکوورتی نیشانەکانی باس بکەین بۆ سوودی ھەمووان
1- غازاتی زۆر و نا ڕەحەتی.
2- ھەندێ جار ڕشانەوە و کێشی منداڵ بە ڕێکی زیاد ناکا
3-سکچوون، ھەندێ جار پیسایی خوێنی تێ ئەبێت.
4- تێکچوونی بەردەوامی ناوچەی دایبی منداڵەکە (حەفازە) .
5- ھەندێ جار خیزە لەسنگی منداڵەکە دێ و لوتی زۆر ئاو ئەکات و یان ھەناسەی تووند ئەبێت
6 پەڵەی سوور لەسەر لەشی منداڵەکە یان ئەکزیما. [1]