بەردی گورچیلە و ڕێڕەوی میز لە منداڵان: (بەرد و قوم و ڕەمل)
ئامادەکردن: د. #گەوهەر سەمەد#
1- ئایا (بەرد) لە ڕێڕەوی میزی منداڵاندا ھەیە؟
بەڵێ ھەیە و بەھۆی کەمخواردنەوەی ئاو لەمنداڵان، یان ناڕێکی و ناتەواوی لەڕێڕەوی میز ، یان بەھۆی ھەندێ خواردنی ناتەندرووست یان دەرمانەوە درووست ئەبێت.
2- ئەگەر چارەسەر نەکرێ چی ڕوو ئەدات؟
ئەبێتە ھۆی ھەوکردن (التهابات المجاری البولیة) کە نیشانەکانی بریتین لە:
- منداڵ گریان و ئازاری زۆر ئەبێ
- سووتانەوە لەکاتی میزکردن
- ھەندێ جار میزیش بەقوورسی ئەکات.
- زۆرجار ئەو قومە ڕێڕەوی میز ئەگرێت و منداڵەکە زۆر ناڕەحەت ئەبێت و ناتوانێ میز بکات
3-جۆرەکانی چارەسەر چین؟
- دەرمانی تایبەت بە قوم یان بەرد ئەدەین کە بەپێیی کێش و تەمەنی منداڵ دیاری ئەکەین.
- دەرمانی دژە ھەوکردن.
- ئەگەر بەرد درووست بوبێت و قەبارەی گەورە بێت ڕەنگە پێویستی بەچارەسەری نەشتەرگەری ببێت (لەگەورەدا ئەم چارەسەرە زیاتر بەکاردێت) . [1]