#بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە دەباشان پێشوازی لە جەمال کەربولی، سەرۆکی وەفدی هاوپەیمانیی یەکگرتووی ئەنبار و ژمارەیەک کەسایەتی سیاسیی هاوپەیمانییەکە کرد.
لە دیدارێکدا کە شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ ئامادەبوو، دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان تاوتوێکران و جەخت لە بەردەوامی هەماهەنگییەکان و کاری پێکەوەیی کرایەوە لەپێناو سەرخستنی پڕۆسەی سیاسی و جێبەجێکردنی بەرنامەکانی حکومەت بۆ چاکسازی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر.
لە درێژەی دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندی لە مێژینەی نێوان هەردوولا بەتایبەت هێز و کەسایەتییە سیاسییەکانی ئەنبار کە بناغەیەکی بەهێزی سیاسی هەیە دووپاتکرایەوە.
سەرۆک بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بە دۆخی سیاسیی وڵات و دوایین گۆڕانکارییەکان کرد و ڕایگەیاند، دەبێت هەوڵەکانمان بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەری ڕیشەیی و یەکجارەکی بەردەوام بێت و دەستوور خاڵی یەکلاکەرەوەی کێشەکان بێت. [1]