ناونیشانی پەڕتووک: ئیناس
ناوی نووسەر: دکتۆر ئەیاد قونەیبی
ناوی وەرگێڕ: #ئەیاد فەهمی# و ڕۆژان عادل
وەرگێڕان لە زمانی: عەرەبی
شوێنی چاپ: سلێمانی
دەزگای پەخش: ناوەندی ڕێنوێن
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: یەکەم [1]
لە پەڕتووکەکەوە:
ئەم ڕۆمانە بۆ ئەو کەسانەیە بە دوای سوود و چێژ بینیندا دەگەڕێن.
ڕۆمانێکی واقعییە، وانەی قوڵی تێدایە کە گوشراوی چەندین ئەزموون و دیمەنە.
ئەو برایانەی ئەم ڕۆمانەم نیشان داون کۆکبوون لەسەر ئەوەی لەگەڵ بەرەو پێشچوونت لە خوێندنەوەی چیرۆکەکەدا پەرۆشییت زیاد دەکات، بە جۆرێک پەیوەست دەبیت بە کۆتاییەکەیەوە و ناتوانی بەر لە تەواوکردنی چیرۆکەکە واز لە خوێندنەوەی بهێنیت...خوێندنەوەی ئەم ڕۆمانە تایبەت نییە بە تەمەنێکی دیاریکراوە وە، بەڵکوو پێمان وایە کە خوێندنەوەی ئەم ڕۆمانە گونجاوە بۆ کەسانی دوازدە و سیانزە ساڵ بەسەرەوە...
ئەم ڕۆمانەم بە جۆرێک نووسیووە کە خوێنەر بتوانێ بەتەنیا بیخوێنێتەوە، یان باوک یان دایک لەگەڵ ڕۆڵەکانیان بەشێوەی بەش بەش ڕۆژانە بیخوێننەوە، ئەو دەمە خانەوادەکە لەسەر شتێکی بەسوود و چێژبەخش کۆدەبنەوە، پاشان دەتوانن مشتومڕ لەسەر هەڵوێست و سوودەکانی بکەن، دایبابیش واتاکان سادە تر بکەن بۆ منداڵە بچوکەکانیان...دابەشم کردووە بۆ (26) بەش، هەر بەشێکیان نزیکەی پازدە خولەک خوێندنەوەی دەوێ...