پەڕوباڵی وشکە.
پەڕوباڵ: مەبەست لە پەڕی جەستەی پەلەوەرە، بەتایبەتیی قاز چونکە بڕێک چەوری پێوەیە کە ناهێڵێتت تەڕ بێت. پەندەکە مەبەست لەو کەسانەیە کە تەڕنابن و ڕوودارن چ هەڵەکانیان پێبوترێ یان بەڕوویاندا بدرێتەوە باکیان نییە چونکە لە سنووری نەریت و ڕەوشتی کۆمەڵگە لادەدەن چ بە ئاگایی یان بێئاگایی. [1]