پەندی گریە وەربگرە، پەندی خەندە گڕبەردە.
گڕبەردە: ئاگری تێبەردە. ئامۆژگاری لە دۆستێک وەربگرە کە کەڵکی هەبێت بۆت و لەسەر ڕەفتارەکانت بتگرێنێ، نەک پەند لە بێگانەیەک وەربگریت کە بێکەڵک بێت و پێی بخەنی، لەم بارەیەوە لە پەندێکی هاوشێوەی ئەمەدا پێشوان دەڵێن: دۆست ئەوەی بتگرێنێ، دۆژمن ئەوەیە پێتپێبکەنێ.[1]