پڕ کۆشمە لە نان و دۆ، نازانم شوێنی باوکم ها لە کوێ.
بە کەسێکی باێباوان ئەوترێ کە نوقم بێ لە ناز و نیعمەتا. لە کۆمەڵگەدا لەناو بنەماڵە و خێزانەکاندا هەندێک جار ڕێکدەکەوێت کەسێک دەوڵەمەندە و خاوەنی هەموو شتێکە بەڵام باوان و کەسە نزیکەکانی لەدەست داوە، یان بەهۆی ڕووداوێکەوە لەیەک دابراون و شوێنی یەکتر نادۆزنەوە. ئەو دۆخە بە پارە چارەسەرناکرێت. [1]