پزووەکەی پورێ (ڕەنا) شاپانەی ڕۆم و عەجەمە.
پزوو: بەو بەشە نوشتاوەیەی شرواڵ دەوترێت کە بەنەخوینی تێهەڵدەکێشرێت. شاپانە: وتنی ئاشکرا یان کردەوەیەک کە دیاربێت و ون نەکرێت. پەندەکە بە شتێک یان شوێنێک دەوترێ کە بزانرێت پەنهانە بەڵام وەکوتر لای هەموو کەسێک ئاشکرابێت و لە کەس وننەبێت واتە: لەبەر چاواندابێت.[1]