پشیلە بێچووی خۆی نەوێ، حەوت ماڵ نایگێڕێ.
هەموو ئاژەڵیک بە مرۆڤیشەوە بەشێوەیەکی بۆماوەیی کە لەباوانییەوە بۆی ماوەتەوە، بێچووی خۆی خۆش دەوێت و هەوڵدەدات کە لە دەستدرێژیی دەوروبەر بیپارێزێت، پشیلە وەک کورد دەڵێت: حەوت ماڵ بێچووەکەی دەیگوێزێتەوە و دەیپارێزێت، لەپێاوی ئەوەی پارێزراوبێت، پەندەکە مەبەستی خۆشەویستی بێچووە لەلایەن دایکەوە. [1]