پشیلە پەڕوباڵی لێبڕوێت، تۆوی چۆلەکەی ئەبڕی.
پشیلە ڕۆژانە بەردەوام ڕۆژانە بەدوای نێچیردا دەگەڕێت، یەکێک لەو نێچیرانەی لە بەردەستی دەکەوێت چۆلەکەیە، پەندەکە مەبەستی هەندێک کەسی بێدەسەڵات و نەبووە لە کۆمەڵگەدا، گەر ڕۆژێک دەسەڵاتیان هەبێت و ماڵ و سامان و لەشکریان لەبەردەستابێت، کاری زۆر خراپ دەکەن. [1]