بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ کە لەگۆڤاری (Food Research International) دا بڵاوکراوەتەوە، ئەو میوانەی دەوڵەمەند بە پێکهاتەی پۆڵیفینۆڵ، مەترسییەکانی تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە و قەڵەوبوون کەمدەکەنەوە.
پۆلیفینۆڵەکان پێکهاتەی ڕووەکی سوودبەخشن کە وەک دژە ئۆکسێنەر لە لەشدا کاردەکەن، ئەوەی زانراوە ئەوەیە کە شانەکانی لەش لە فشاری ئۆکسجین و نەخۆشییە پەیوەندیدارەکانی وەک شێرپەنجە و نەخۆشییە تاجییەکانی دڵ و هەوکردنەکان دەپارێزن.
بەپێی قسەی توێژەران، پۆلیفینۆڵەکان بەشێوەیەکی بەرفراوان لە ژەمە خۆراکییەکاندا هەن و کاریگەریی دژە هەوکردنیان لەسەر هەندێک نەخۆشی درێژخایەنی زیندەپاڵی وەک نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم و قەڵەویی هەیە.
باس لەوەشکراوە، لێکۆڵەران توێژینەوەیان لەسەر کاریگەرییەکانی پۆلیفینۆڵ لەسەوزە و میوەکان لەسەر کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە لە جۆری دوو هەروەها قەڵەویی کردووە، لە ئەنجامدا بۆیان دەرکەوتووە کە ئەو پێکهاتەیە جگە لە کەمکردنەوەی فشاری بە ئۆکسێنبوون، ڕۆڵێکی گرنگ لە پەیوەندی نێوان نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم و قەڵەوییدا دەگێڕن.
لەنێو ئەو میوانەی کە ڕێژەیەکی زۆر پۆلیفینۆڵی تێدایە بریتین لە: توو هەروەها بلووبێری و قەیسی ڕەش و ڕەشکە و تووی شین و سێو. [1]