پوورە فەرەنگێز تۆ تەشییەکەی من بڕیس، هینەکەی خۆت بدە بە نیوەڕێس.
پلک: پوور خوشکی دایک یان باوک. فەرەنگێز: شەرەنگێز. تەشی: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ ڕستنی خوری مەڕ و مووی بزن بەکاردێت، نیوەڕێس: بۆ کەسێک بەکاردێت کە کار لەنیوەدا جێبهێڵێت. پەندەکە بە کەسێک ئەوترێ کە ئیشەکەی خۆی بە تۆ ئەنجامبدات و ئیشکەی تۆش بە نیوەناچڵی بهێڵێتەوە. [1]