جگەرەکێشان هۆکاری تووشبوونە بە نەخۆشی دڵ، جەڵتەی مێشک، شەکرە، ڕۆماتیزم، نەخۆشیی سییەکان و تەنانەت شێرپەنجەش، وازهێنانی بە قسە ئاسانترە لە کردار، ئەو کەسانەی دەیانەوێت وازی لێبهێنن، چەند خۆراکێک هەیە کە ماڵپەڕی (food.ndtv) بڵاویکردووەتەوە، یارمەتیدەریان دەبێت لەم ڕووەوە.
=KTML_Bold=1- شیر=KTML_End=
یارمەتیت دەدات واز لە جگەرە بهێنیت و ئارەزووت بۆ کێشانی زۆر کەمدەکاتەوە، باشترە هەرکاتێک ویستت بیکێشیت، لەبری ئەوە پەرداخێک شیر بخۆیتەوە.
=KTML_Bold=2- سەوزە و میوە=KTML_End=
هەمان کاریگەریی شیریان هەیە بۆ نەمانی ئارەزووی جگەرەکێشان، چونکە ڕێژەیەکی زۆر لە دژە ئۆکسان و دژە هەوکردنی تێدایە، ژەهری جگەرە لە جەستەدا لادەبات.
=KTML_Bold=3- چەرەسات و گەنمەشامی=KTML_End=
ئەو کەسانەی واز لە جگەرەکێشان دەهێنن، لە سەرەتادا هەست بە برسێتی دەکەن، بیرۆکەیەکی زۆر باشە ئەگەر هەمیشە چەرەسات لەناو گیرفانتدا هەبێت، ئەمەش کالۆرییەکی کەمی تێدایە.
=KTML_Bold=4- خواردنە شیرینەکان=KTML_End=
خواردنە شیرینەکان پیرۆکەیەکی باشن، چونکە واتلێدەکات زاڵبیت بەسەر ئارەزوت بۆ جگەرە، دەتوانیت میوەی شیرین بخۆیت، وەکوو بێرییەکان یان ترێ.
=KTML_Bold=5- دارچینی=KTML_End=
ئەو کەسانەی حەز بە جگەرە دەکەن، بە گشتی حەز بە تامی دارچینیش دەکەن.
=KTML_Bold=6- چای جینسینگ=KTML_End=
خواردنەوەیەکی زۆر باشە، چونکە هەستی ئارامبوونەوە و دڵخۆشی بە کەسەکە دەبەخشێت، بە پێچەوانەی جگەرەوە بۆ ماوەیەکی زۆر ئەو هەستە دەمێنێتەوە.
=KTML_Bold=7- بنێشت=KTML_End=
باشترە بۆئەوەی خۆت سەرقاڵ بکەیت، بنێشت بجوویت، ئەمەش جگەرەت لەبیر دەباتەوە، گرنگە ئەو بنێشتەی دەیخۆیت شەکری تێدا نەبێت.
=KTML_Bold=تێبینی گرنگ:=KTML_End=
هەندێک خۆراک هەن ئارەزووت بۆ کێشانی جگەرە زیاد دەکەن، وەکوو خواردنی تیژ یان قاوە، هەربۆیە هەوڵبدە بۆ چەند مانگێک تا بە تەواوی واز لە جگەرە دەهێنیت لە خواردنەوەی قاوە دووربکەویتەوە. [1]