بەشێک لەو کەسانەی شەرمنن، زۆرینەی چانسەکانی ژیانیان بەهۆی کەسایەتییە شەرمنییەکەیانەوە لەدەست دەدەن و ئارەزوو دەکەن خۆیان بگۆڕن، چونکە گرفتی مامەڵەکردنیان هەیە لەگەڵ خەڵکدا، بەڵام پێویست ناکات نیگەران بن، چەند ڕاهێنانێک هەیە یارمەتیتان دەدات ببن بە کەسێکی کۆمەڵایەتیی و بەسەر شەرمنیدا زاڵ بن.
1-تەماشای چاوی بەرانبەرەکەت بکە، چونکە متمانەبەخۆبوونت پێدەبەخشێت و ئەوەش نیشانی بەرانبەرەکەت دەدەیت کە کەسێکی شەرمن نیت.
2-هەوڵمەدە شێوازی ڕەفتارت بگۆڕیت بۆ ئەوەی چواردەورت قبووڵت بکەن، هەوڵبدە خۆت بیت.
3-دەربارەی ئەو بابەتانە بدوێ کە زانیاریت دەربارەیان هەیە، چونکە ناترسیت لەوەی زانیاری هەڵە بدەیت، وە بەردەوام بخوێنەرەوە بۆ ئەوەی ئاستی زانیارییەکانت بەرزبێتەوە.
4-کاتێک قسە لەگەڵ چواردەورت دەکەیت ناویان بهێنە، چونکە پەیوەندیت لەگەڵیان نزیک دەکاتەوە.
5-مەترسە لەوەی دەربارەی ئەو بابەتانە بدوێیت کە چواردەورت قسەی لەسەر دەکەن، چونکە ترس ڕێگرییە لەوەی بەسەر شەرمنی زاڵ بیت.
6-دووربکەوەرەوە لە درۆکردن و شاردنەوەی ڕاستییەکان، چونکە متمانەبەخۆبوونت کەمدەکاتەوە.
7-متمانەت بە خۆت هەبێت، هەمیشە ڕێکپۆش و خاوێن دەربکەوە، چونکە شێوەی دەرکەوتنت کاریگەریی زۆری هەیە لەسەر متمانەبەخۆبوونت.
8-هاوڕێیەتی کەسانی کۆمەڵایەتی بکە، چونکە کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر تۆ هەیە. [1]